riklam

400 خێزانی ئاوارەی عەفرین دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان

کوردستان 04:54 PM - 2026-03-09
گەڕانەوەی ئاوارەکان PUKMEDIA

گەڕانەوەی ئاوارەکان

ئەمڕۆ دووشەممە (٩ی ئاداری ٢٠٢٦)، یەکەم کاروانی ئاوارەکانی عەفرین کە نیشتەجێی شاری قامیشلۆ بوون، بەرەو شاری حەسەکە بەڕێکەوتن، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ گەڕانەوەیان بۆ عەفرین لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان "هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە" و "حکومەتی دیمەشق.

ژمارەی خێزانەکان نزیکەی ٤٠٠ خێزانن کە لەم قۆناغەدا دەگەڕێنەوە بۆ ناحیەکانی شیێ، جندێرس و مۆباتا، کەبە ٥٠ پاس و ٧٥ بارهەڵگر لەگەڵ دەیان ئۆتۆمبێلی تایبەتی هاووڵاتییان، بەڕێکەوتون.

لەو بارەیەوە رۆهلات عەفرین، ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژن (YPJ)، رایگەیاند: کارکردن بۆ گەڕانەوەی شکۆمەندانەی ئاوارەکانی عەفرین و سەرێکانی بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ئازادکردنی دیلەکان، لە پێشینەی کارەکانمانە لە پرۆسەی یەکگرتنەوەی سووریادا.

ئاماژەی بەوەش کرد کە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لایەنی دیمەشق بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket