riklam

مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە

کوردستان 08:33 PM - 2026-03-09
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە نوسینگەی رۆژنامەوانی مەکتەبی سکرتارییەت

مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە

یەکێتی

رۆژی 9ـی3ـی2026 مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە پارێزگایی هەڵەبجە لە دوو سەردانی جیادا پێشمەرگەو تێکۆشەرانی دێرینی یەکێتیی و گەلی کورد هەڤاڵان هادی عەبدوڵا عەزیز و جەزا غەریب شەریف ناسراو بە ( جەزای مام غەریب)ـیان بەسەرکردەوە .

لەو سەردانانەدا، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە نزیکەوە لە بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵانی دڵسۆز و بە هەڵوێست ییان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتر و تەندروست باشیی هەمیشەییان بۆ خواستن .

مەکتەبی سکرتارییەت بە رێزەوە رابردووی پاک و پڕ لە تێکۆشانی هەڤاڵانی شارەزورییان هێنایەوە بەر باس وەک بەشێکی گەورەی خەباتی چەکداری گەلی کورد کە هەر لە سەرەتاوە بە گڕو تینێکی زۆرەوە ، هاتنەوە مەیدانی کوردایەتی کە  هەڤاڵ جەزای مام غەریب وەک پێشمەرگەیەکی بەورە و بە دەست لە سەنگەرەکەنی پێشەوەی مەترسییەکان ئازایانە دەمایەوە؛ و هەڤاڵ هادی عەبدوڵا ـش وێڕای بە جێگەیاندنی ئەرکەکانی سەرشانی لە شاخ ئێستاش وەک لێپرسراوی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی / هەڵەبجە بەردەوامە لە خزمەتکردنی گەلەکەی . لە بەرامبەر ئەو رابردووەشدا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سڵاوی یەکێتیانەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ـیان ئاڕاستەکردن و رێز لە رابردووی پڕ لە سەروەرییان نرا . 

لە بەرامبەردا، هەڤاڵان هادی عەبدوڵا و جەزای مام غەریب سوپاسی بەسەرکردنەوەکەیان کرد و جەختییانکردەوە مایەی شانازییەوە هەر لە سەرەتاوە بووین بە بەشێک لە سەرکەوتنەکانی خەباتی  چەکداری شۆڕشی نوێ بە رابەرایەتی سەرۆک مام جەلال و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان .

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket