وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی راگەیاند
ئابوری 02:01 PM - 2026-03-09
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی عيراق تەمویلی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی بۆ هەرێم نارد، وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی راگەیاندو بەگوێرەی خشتەكە لەماوەی سێ رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاندووە: رۆژی سێ شەممە 10 ی ئازاری 2026 دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دەكرێت و رۆژی پێنج شەممە 12 ی ئازاری 2026 كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە دێت.
بەپێی خشتەكەش، سبەی سێشەممە، هەریەك لە وەزارەتەكانی ( خانەنشینی شارستانی و پیشمەرگە، زیندانییە سیاسییەكان، بەركەوتووانی كیمیاباران، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، پەروەردە، تەندروستی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی) مووچە وەردەگرن.
رۆژی چوار شەممەش، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاكی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، خاوەن پێداویستی تایبەت، ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، دارایی و ئابوری، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەری، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەكان، گواستنەوەو گەیاندن، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، كارو كاروباری كاروباری كۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و لاوان، كارەبا، ئەوقاف و كاروباری ئاینی، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاكەوتن، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی هەرێم مووچە وەردەگرن.
هاوكات رۆژی پێنجشەممە كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە دێت و یەكەی 70 و 80، پێشمەرگە (دیوان،لیواكان) ب. پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەكان و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش مووچە وەردەگرن.
ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ دوو شەممە، دواین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی شوبات خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و وەزارەتەكەش رایگەیاند: بڕی ( 295 ) ملیارو ( 405 ) ملیۆن دینار وەك دواین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەلقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.
PUKMEDIA
خشتەی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران:
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
05:04 PM - 2026-06-15
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
02:35 PM - 2026-06-15
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
01:46 PM - 2026-06-15
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
11:26 AM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15






دابەزێنە

