قوباد تاڵەبانی: کار بۆ فرەسەرچاوەکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکەین
کوردستان 02:11 PM - 2026-03-09
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی کارەبا
قوباد تاڵەبانی لە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بەسەر کردەوەو رایگەیاند: هەموو هەوڵێکمان بۆ فرەسەرچاوەکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەخەینە گەڕ هەتا لەبارودۆخی نەخوازراودا توشی بێکارەبایی نەبینەوە.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاندووە: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بە مەبەستی بەدوداچوون بۆ کێشەکانی کارەبا، سەردانی کارەبای سلێمانی کرد و لە سەردانەکەیەدا بەشە جیاوازەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای بەسەرکردەوە و سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەران و ئەندازیاران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کرد کە لە ماوەکانی رابردوودا ئەرکەکانی خۆیان بە باشی و بە هەستێکی نیشتمانییەوە جێبەجێ کردووە.
ئەوەش هاتووە: پاشان لەگەڵ ئەندازیار ئەنوەر حەمە سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی و جێگری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەرەكانی پلان و تەكنیكی بەڕێوەبەرایەتییەکە کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند هەرچەندە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بە شێوەیەکی کاتی کەمبووەتەوە و دۆخی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت کار بۆ فرەسەرچاوە کردنی بەرهەمهێنان بکەین بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لە دۆخێکی نەخوازراوی هاوشێوەدا هاوڵاتییان تووشی کێشەی بێ کارەبایی نەبنەوە.
لەم چوارچێوەیەدا باس لە پلانی چۆنییەتی پەرەپێدانی سیستەمی سۆلار کرا، کە ئاستی بەرهەمهێنان لە رێگەی سیستەمی سۆلارەوە لە سنوری پارێزگای بە شێوەیەکی زیادی كردوە خواستی هاوڵاتی بۆ دانانی سیستمەكە بەرزبووەتەوە بەپێی داتاكانی بەشی وزە نوێبوەوەكانی بەڕێوبەرایتی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە سستمی سۆلار گەیشتوەتە زیاتر لە 84 مێگاوات.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پلانی نۆژەنکردنەوەی سیستەمی بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەنداوەکان کرا و بەپێی ئەم پلانە لەڕێی بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیاوە ئاستی بەرهەمهێنانی کارۆئاوی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە. لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی پشتیوانی خۆی بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە دەربڕی.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە دوا قۆناغەکانی پڕۆژەی رووناکی و پەرەپێدان بە سیستمی پێوەری زیرەک کرا، كە بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبا، دانانی پێوەری زیرەک کاریگەری زۆری هەبووە هەم لە کەمکردنەوەی خوست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا لەلایەن هاوڵاتییانەوە و هەم بەهۆی کۆکردنەوەی داتای ورد و زانستی لە ڕێگەی سیستەمەکەوە توانراوە سەرچاوەی کێشەکان بدۆزرێنەوە و چارەسەر بکرێن.
هاوكات باس لە گرنگیی پەرەپێدانی سیستەمی پێوەری زیرەک کرا بە جۆرێک کە ئاسانکاری بەرچاو پێشكەشی هاوڵاتییان دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سعودیە رۆژانە 500 ڤیزای عومرە دەداتە عیراق
11:22 AM - 2026-03-09 -
سهرپهرشتیاری ئیدارهی گهرمیان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە کۆگاکان پڕ خۆراکن
10:52 AM - 2026-03-09 -
دانانی سیستمی بهرههمهێنانی كارەبا له وزەی خۆر لەسلێمانی لەزیادبووندایە
09:53 AM - 2026-03-09 -
نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە نزیکەى 120دۆلار
09:07 AM - 2026-03-09
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی راگەیاند
02:01 PM - 2026-03-09
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە
09:36 AM - 2026-03-09
166 هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:11 AM - 2026-03-09
بروسكهیهكی كۆسرهت رهسوڵ ورهی چهكدارانی رژێمی روخاند
09:04 AM - 2026-03-09
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ لەسەر رووداوەکانی ناوچەکە و هەرێم پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
کوردستان 06:45 PM - 2026-03-08 -
وەزارەتی دارایی: چاوەڕێ دەکەین سبەینێ دەست بەدابەشکردنی مووچە بکەین
کوردستان 05:21 PM - 2026-03-08 -
قوباد تاڵەبانی : هەیکەلی حزبەکەمان لەگەڵ چاوەروانییەکانی جەماوەر دەگونجێنین
کوردستان 04:34 PM - 2026-03-08 -
قوباد تاڵەبانی: رێز لە تێکۆشانی ژنان دەگرین بۆ بەهێزکردنی پێگەی ژنان
کوردستان 04:03 PM - 2026-03-08 -
رۆژانە بە بەردەوامی 120 تۆن غازی شل بۆ سلێمانی دابین دەکرێت
کوردستان 03:39 PM - 2026-03-08 -
تەڵەی هاوپەیمانێتییە کاتییەکان
بیروڕا 02:33 PM - 2026-03-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: جەخت لەكۆتایی هێنان بەتوندوتیژی دژی ژنان و پاراستنی مافەكانیان دەكەینەوە
ی ن ک 01:33 PM - 2026-03-08 -
دەستبەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
کوردستان 01:10 PM - 2026-03-08





.jpg)

دابەزێنە

