riklam

قوباد تاڵەبانی : هەیکەلی حزبەکەمان لەگەڵ چاوەروانییەکانی جەماوەر دەگونجێنین

کوردستان 04:34 PM - 2026-03-08
سەردانی قوباد تاڵەبانی بۆ مەڵبەندی یەکی رێکخستن راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی

سەردانی قوباد تاڵەبانی بۆ مەڵبەندی یەکی رێکخستن

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی مەڵبەندی ١ی سلێمانی یەکێتیی کرد و لەگەڵ سەرکەوت زەکی سەرپەرشتیاری مەڵبەند و ژمارەیەک لە جێگران و کارگێڕان و کادیرانی مەڵبەندی سلێمانی کۆبووەوە.

لەو کۆبونەوەیەدا کە رۆژی یەکشەمە(8/3/2026) بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و تەواوی ستافی مەڵبەند کرد، کە توانیویانە ئەرکەکانیان بە باشی راپەڕێنن و پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ چین و توێژەکانی شارەکە دروست بکەن.

راشیگەیاند: نابێت لە هیچ دۆخێکدا لە کارکردن سارد ببنەوە، بەڵکو دەبێت رۆژ لە دوای رۆژ گڕوتینی زیاترتان هەبێت بۆ کارکردن و پێشخستنی زیاتری یەکێتی.

سەبارەت بە دۆخی ئێستای ناوچەکەش، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: ئێمە نابین بە بەشێک لەم جەنگە و لایەنگری ناکەین، بەڵام ئامادەین ببین بە بەشێک لە چارەسەر و لایەنگری ئاشتین، ئاماژەی بە وتەکانی سەرۆکی یەکێتی کرد لە کەناڵی فۆکس نیوز کە زۆر راشکاوانە لەسەر ئەم دۆخە قسەی کرد و سیاسەت و هەڵوێستی یەکێتیی روونکردەوە.

سەرپەرشتیاری سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناو یەکێتییشەوە رایگەیاند، دەمانەوێت هەیکەلی حزبەکەمان لەگەڵ چاوەروانییەکانی جەماوەر بگونجێنین، هەر بۆیە ئەم دۆخە کاریگەری نابێت لەسەر چاکسازی و گۆرانکارییەکانی ناو یەکێتیی، گۆڕانکارییەکانیش تەنیا گۆڕینی بەرپرس نین، بەڵکو گۆڕینی ئەرک و شێوازی کارکردنە، بۆ ئەوەی هەر هەڤاڵێک لەهەر پلە و پۆستێکدابێت دەبێت زۆرترین خزمەت بکات و بە باشترین شێوە سیاسەتی یەکێتی بباتە ناو خەڵکەوە.

 لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، مەڵبەندی سلێمانی مەڵبەندی دایکە و گرنگی خۆی هەیە، بەرنامەمان هەیە بۆ پیشخستنی سلێمانی لە هەموو بوارەکاندا، سلێمانی شارێکی دەوڵەمەندە بە کلتوور و دەمانەوێت لەمەودا گرنگی زیاتر بە بواری کلتوور و رۆشنبیری و کار و چالاکیی گەنجان بدەین.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket