riklam

قوباد تاڵەبانی: رێز لە تێکۆشانی ژنان دەگرین بۆ بەهێزکردنی پێگەی ژنان

کوردستان 04:03 PM - 2026-03-08
قوباد تاڵەبانی و لاڤە حیکمەت راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی و لاڤە حیکمەت

قوباد تاڵەبانی

 قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە،  پیرۆزبایی لە ژنانی کوردستان دەکات و لە کۆبوونەوەیەکیشدا لەگەڵ لاڤە حیکمەت، دووپاتی دەکاتەوە، رێز دەگرین لە هەوڵ و تێکۆشانی هەموو ئەو ژنە ئازا و خەباتکارانەی کار دەکەن بۆ بەهێزکردنی پێگەی ژنان لە کۆمەڵگای کوردستاندا.

 قوباد تاڵەبانی لە پۆستێکیدا کە لە پلاتفۆڕمی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە:بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژنانەوە پیرۆزبایی لە هەموو ژنانی کوردستان و جیهان دەکەین و رێز دەگرین لە هەوڵ و تێکۆشانی هەموو ئەو ژنە ئازا و خەباتکارانەی کار دەکەن بۆ بەهێزکردنی پێگەی ژنان لە کۆمەڵگای کوردستاندا.

ئاماژەی بەوەشکردووە: بەم بۆنەیەوە لەگەڵ بەڕێز لاڤە حیکمەت کۆبوومەوە کە لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە راسپێردراوە بۆ رێکخستنەوە و بەهێزکردنەوەی رێکخراوی یەکێتیی ژنانی کوردستان.

قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا، پشتگیری و ئامادەیی تەواوی خۆیانی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک تا لەم ئەرکە نوێیەیدا سەرکەوتووبێت.

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال ، لە کۆتایشدا رایدەگەیەنێت: جەختمان کردەوە دەبێت یەکێتیی ژنان بە جۆرێک رێکبخرێتەوە کە رۆڵی تەواو ببینێت لە بە‌هێزترکردنی پێگەی ژنان و کچان لە هەموو بوارەکاندا و پلانی گونجاو و تایبەتی هەبێت بۆ پێگەیاندنی ژنانی سەرکردە و پێشەنگ لەناو کایە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket