دەستبەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
کوردستان 01:10 PM - 2026-03-08
PUKMEDIA
پەنجا هەزاری عیراقی
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ حکومەتی عیراق تەواوکاری تەمویلی مووچەی مانگی شوبات بخاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم و لە سبەینێوە دەستبەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکرێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێم، وابڕیارە ئەمڕۆ حکومەتی عیراق تەواوی تەمویلی مووچەی مانگی شوبات بخاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق.
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی پێنج شەممە بڕی (٢٧٤ ) ملیارو ( ٩٦٢ ) ملیۆن دینار بە چوار گوژمە وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم کە بریتیە لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی خانەنشینان و سودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی و فەرمانبەرانی گرێبەست و مینحەی زیندانیانی سیاسی ، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم.
بەپێی زانیارییەکانی ـPUKMEDIA ، لەگەڵ ناردنی تەواوکاری مووچە کە بڕەکەی زیاتر لە ٧٠٠ ملیار دینارە، وەزارەتی دارایی ڕاستەوخۆ لیستی مووچە بڵاودەکاتەوە کە بەئەگەری زۆرە ئەمڕۆ دەبێت.
هاوکات بەشێكی خانەنشینان ئاگادار کراونەتەوە، کە سەردانی بانك نەكەن و لە رێگەی (ATM)ـەکانەوە بە پرۆسەی هەژماری من مووچەی مانگی دوو وەربگرن.
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
05:04 PM - 2026-06-15
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
02:35 PM - 2026-06-15
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
01:46 PM - 2026-06-15
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
11:26 AM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15






دابەزێنە

