وەزارەتی دارایی: چاوەڕێ دەکەین سبەینێ دەست بەدابەشکردنی مووچە بکەین
کوردستان 05:21 PM - 2026-03-08
PUKMEDIA
ناردنی تەمویلی مووچە
ئەمڕۆ 8ی3ی2026، گوژمەیەکی دیکە، بە بڕی زیاتر لە 365 ملیار دینار، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایش رایدەگەیەنێت: چاوەڕێدەکەین سبەینێ تەواوی تەمویلی مووچە بگات و راستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بکەین.
وەزارەتی دارایی و
ئابوری هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە: دوانیوەڕۆی ڕۆژی
یەک شەممە ( 8 ی ئازاری 2026 ) گوژمەیەکی تر بەبڕی (365 ) ملیارو ( 702 ) ملیۆن دینار
وەک بەشێکی تر لەتەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، خرایە
سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی
ناوەندی عیراق.
لە بارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتیش،
وەزارەتی دارایی ئاشکرای کردووە: چاوەڕێ دەکەین سبەینێ دووشەممە، لەگەڵ گەیشتنی تەواوی
تەمویلی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی
مانگی شوبات بکەین.
ئەمەش لەکاتێکدایە،ڕۆژی پێنج شەممە 5ی3ی2026، بڕی (274 ) ملیارو ( 962 ) ملیۆن دینار بە
چوار گوژمە ،وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم ، کە بریتیە
لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی خانەنشینان و سودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی و
فەرمانبەرانی گرێبەست و مینحەی زیندانیانی سیاسی ، خرایە سەر هەژماری بانکی
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
05:04 PM - 2026-06-15
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
02:35 PM - 2026-06-15
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
01:46 PM - 2026-06-15
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
11:26 AM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15






دابەزێنە

