riklam

ڕفعەت عەبدوڵا: جەخت لەكۆتایی هێنان بەتوندوتیژی دژی ژنان و پاراستنی مافەكانیان دەكەینەوە

ی ن ک 01:33 PM - 2026-03-08
ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ​ PUKMEDIA

ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ​

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە بۆنەی  (8)ی مارسەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ژنان و كچانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، جوانترین پیرۆزبایی لەسەرجەم ژنانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەم، ئومێدی پێشكەوتنی زیاتریان بۆ دەكەم لەتێكۆشان و خەباتدا بۆ هێنانەدی یەكسانی و مافەكانیان.
خانمانی كوردستان، لەتێكڕای كایەكانی ژیاندا لەخەبات و قوربانی، نمونەی باڵای خۆڕاگری و جێگای شانازین، كەهەمیشە بەشێكی كاریگەرن لەكاروانی پێشكەوتن و ئازادی كوردستان و شانازی بەدەسكەوت و بەشداری كارایان دەكەین لەسەرجەم كایەكانی ژیانی كوردەواریدا.

لەیادی ژناندا، بەكردەیی جەخت لەكۆتایی هێنان بەتوندوتیژی دژی ژنان و پاراستنی مافەكانیان دەكەینەوەو دووپاتی دەكەینەوە كەپێشكەوتنی هەر كۆمەڵگەیەك بەندە بەدەستەبەركردنی ئازادی و بەهێزكردنی ڕۆڵی ژنانەوە.

ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket