قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە
کوردستان 12:52 PM - 2026-02-25
نوسینگەى راگەیاندنى قوباد تاڵەبانى
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران و جیزا ئەندریاس ڤۆن گەیر بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا
قوباد تاڵەبانی،
جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە جیزا ئەندریاس ڤۆن گەیر بریکاری وەزارەتی دەرەوەی
ئەڵمانیا و پێکەوە گفتوگۆیان کرد لەبارەی دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.
لە کۆبوونەوەکەدا
کە رۆژی چوارشەممە(25/2/2026) لە هەولێر بە ئامادەبوونی دانیال کرێبەر، باڵیۆزی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، ئاڵوگۆڕی
بیروڕا کرا، لەبارەی دۆخی ناوچەکە.
لەم بارەیەوە وەزیری
دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەدا، ناوچەکە لەبەردەم هەندێک پێشهات
و گۆڕانکاری نوێدایە و رایگەیاند: حکومەتی ئەڵمانیا لەگەڵ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری
ناوچەکەدایە.
سەبارەت بە دۆخی
عیراق، هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق خێراتر
بکرێت.
جەختیشیان کردەوە
دەبێت حکومەتی نوێی عیراق لەم دۆخەدا بەرژەوەندی عیراق بخاتە سەرووی هەموو شتێکەوە
و سەروەری و سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت و وڵات لە هەر چەشنە ئاڵۆزی و ناسەقامگیرییەک
بەدوور بگرێت.
لەبارەی هەرێمی
کوردستانیشەوە، بە گرنگییەوە باس لە پێویستی یەکدەنگیی کورد لەم قۆناغەدا کرا بۆ ئەوەی
هەرێمی کوردستان بتوانێت رۆڵێکی گرنگ ببینێت لە عیراقدا و هاوکاربێت لە پاراستنی
ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەدا.
هەر لەم چوارچێوەیەدا
باس لە مەترسیی بووژانەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کرا کە هەڕەشەیەکی جدییە بۆسەر
ئاسایشی هەرێم و ناوچەکە و بە پێویست زانرا ئاستی هەماهەنگی و هاوکارییە ئەمنییەکان
زیاتر بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی
کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگیی مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە کوردستان و عیراق کرا.
قوباد تاڵەبانی سوپاسی هاوکارییەکانی حکومەتی ئەڵمانیای کرد و بە تایبەت هاوکارییەکانی
ئەو وڵاتەی لە بواری راهێنان و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی بەرز نرخاند.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە رووداوێکی هاتووچۆدا 13 کەس گیانیان لەدەستدا
02:44 PM - 2026-02-25 -
ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت
10:47 AM - 2026-02-25 -
ساڵێکە حکومەت ئامادە نیە ئامێری تیشکی موگناتیسی هەڵەبجە چاکبکاتەوە
09:10 PM - 2026-02-24 -
رێباز بێرکۆتی: یەکێتی پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ بنەماڵەی ئەلحەکیم هەیە
08:54 PM - 2026-02-24
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە
12:52 PM - 2026-02-25
بەتۆمەتی ئازاردان و دزینی ئاڵتوون لە ژنێکی بەساڵاچوو تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
09:55 AM - 2026-02-25
مەکتەبى سیاسى یەکێتى پیرۆزبایى لە رۆژی رۆژنامەگەری توركمانی دەکات
09:07 AM - 2026-02-25
لەدەباشان کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ و تۆم باراک و مەزڵوم عەبدی بەڕێوەچوو
07:20 PM - 2026-02-24
زۆرترین خوێنراو
-
لەدەباشان کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ و تۆم باراک و مەزڵوم عەبدی بەڕێوەچوو
کوردستان 07:20 PM - 2026-02-24 -
سەرۆک بافڵ بۆ مەزڵوم عەبدی: لە پشتیوانیکردنی رۆژئاوای کوردستان بەردەوام دەبین
کوردستان 06:39 PM - 2026-02-24 -
سەرۆک بافڵ و تۆم باراك: دۆخەکە وادەخوازێت کورد یەک دەنگ و یەکگرتوو بێت
کوردستان 06:21 PM - 2026-02-24 -
مهڵبهندی خانهقین: یاریكردن بهسنووری خانهقین، یاریكردنه بهسهقامگیری ناوچهكه
کوردستان 03:40 PM - 2026-02-24 -
ئاسایشی ههرێم نزیكهی 700 كیلۆگرام ماددهی هۆشبهر لهناو دهبات
هەواڵ 02:42 PM - 2026-02-24 -
پهرلهمانتارێكی یهكێتی بهڵێنهكهی بۆ نابیستان بردەسەر
کوردستان 01:13 PM - 2026-02-24 -
ناسیۆنالیزم وەک بژاردەیەکی سیاسی
بیروڕا 12:52 PM - 2026-02-24 -
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: یەکێتی دەستوەردان لەکارەکانی ئیدارەی سلێمانیدا ناکات
کوردستان 12:32 PM - 2026-02-24





.jpg)
دابەزێنە

