riklam

مەکتەبى سیاسى یەکێتى پیرۆزبایى لە رۆژی رۆژنامەگەری توركمانی دەکات

کوردستان 09:07 AM - 2026-02-25
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتی

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە بۆنەی  115 ساڵەی رۆژی رۆژنامەگەری توركمانییەوە، پیرۆزباییەكی گەرم  لە گشت رۆژنامەنوسانی  توركمان  لە  هەرێمی  كوردستان و عیراق دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25ى2ى2026، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: لەسایەی  رەخساندنی ئازادیی كاری  رۆژنامەگەریەوە، خوشك و برا  توركمانەكان  وەك پێكهاتەیەكی  دانەبڕاوی  نەتەوەیی  لە هەرێمی  كوردستاندا  توانیویانە  لە رێگەی رۆژنامە و دەزگای  میدیاییەوە  گوزارشت  لە  داواكارییەكانی خۆیان بكەنەوە و پتەوكردنی گیانی  برایەتیش لەگەڵ  نەتەوەكانی تردا بەهێز  بكەن.

  ئاماژەى بە ئەوەش کرد: لەم یادەدا  وەك هەمیشە  پشتیوانی  بەردەوامی  خۆمان دووپاتدەكەینەوە بۆ  گەشە پێدانی  زیاتری  رۆژنامەگەریی و چالاكیە رۆشنبیرییەكانی  خوشك و برا توركمانەكان و گشت پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكانی  تری هەرێمی  كوردستان  و عێراق .

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket