riklam

رێباز بێرکۆتی: یەکێتی پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ بنەماڵەی ئەلحەکیم هەیە

کوردستان 08:54 PM - 2026-02-24
 مەراسیمی بۆ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی عەبدولعەزیز ئەلحەكیم PUKMEDIA

مەراسیمی بۆ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی عەبدولعەزیز ئەلحەكیم

رێباز بێركۆتی لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان،بەناوی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەوتارێکدا، ڕۆڵی عەبدولعەزیز ئەلحەكیم  لە گۆڕەپانی سیاسی عیراق و ڕوخانى ڕژێمى بەعس بەرز دەنرخێنێت و دووپاتی دەکاتەوە، سەرۆك مام جەلال  پەیوەندییەكی توندوتۆڵی هەبووە لەگەڵ بنەماڵەی بەرێزی ئەلحەكیم، ئێستاش یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ درێژە پێدەری ئەو سیاسەتەیە.

ئێوارەی ئەمڕۆ 24ی2ی2026، بە ئامادەبوونی رێباز بێركۆتی ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی هەولێری یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و ژمارەیەک لە نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسیەکان و کونسڵ و نێردەی وڵاتان، لە شاری هەولێر، رەوتی حیکمە مەراسمێکی بۆ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی "عەبدولعەزیز ئەلحەكیم" سەرکردەی دیاری عیراق و دۆستی نزیکی سەرۆك مام جەلال و گەلی کوردستان سازکرد.

لە مەراسیمەکەدا، رێباز بێركۆتی لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی هەولێری یەكێتیی، بەناوی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەوتارێکدا، ڕۆڵی "ئەلحەكیم"ی، لە گۆڕەپانی سیاسی عیراق و ڕوخانى ڕژێمى بەعس بەرزنرخاند و ئاماژەی بەوەشدا سەرۆك مام جەلال  پەیوەندییەكی توندوتۆڵی هەبووە لەگەڵ بنەماڵەی بەرێزی ئەلحەكیم، ئێستاش یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ درێژە پێدەری ئەو سیاسەتەیە ،ئاماژەی بەوەشدا ئەو بنەماڵەیە هەمیشە  داكۆكیكار بووە لە بەدیھێنانی مافەکانی گەلی کوردستان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket