riklam

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: یەکێتی دەستوەردان لەکارەکانی ئیدارەی سلێمانیدا ناکات

کوردستان 12:32 PM - 2026-02-24
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی پارێزگای سلێمانی

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی

سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، سلێمانی لە وەبەرهێناندا یەکەمە، بۆیە کەمترین ڕێژەی بێکاری لەسەر ئاستی عیراق لە سلێمانییە، هەروەها ستایشی پاڵپشتی و پشتیوانییەکانی قوباد تاڵەبانی دەکات و رایدەگەیەنێت:پشتیوانێکی سەرەکیی ئیدارەی سلێمانییە.


سلێمانی کەمترین رێژەی بێکاری تێدایە

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی گەلی کوردستان، رایگەیاند: کەمترین ڕێژەی بێکاری لەسەر ئاستی عیراق لە سلێمانییە و کەمترین رێژەی بێکاری تێدایە، بۆیە به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ ئێستا سلێمانى له‌دۆخى بوژانه‌وه‌دایه‌ له‌هه‌موو بوارێكدا.

 قوباد تاڵەبانی پشتیوانی سەرەکییە

پەیوەست پاڵپشتییەکانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم، پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد: قوباد تاڵەبانی هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانمان بووە و پشتیوانێکی سەرەکیی ئیدارەی سلێمانییە، روونیشی کردەوە: بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی، توانرا زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ بە دادپەروەرانە قەرەبوو بکرێنەوە.

یەکێتی پەیوەندییەکی تەواوکاریی لەگەڵ ئیدارەی سلێمانیدا هەیە

لە بارەی دەسەڵاتی یەکێتی و دەستوەردان لە کاروبارەکانیان، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند:ئەم ناوچەیەی ئێمە لە رووی هەژموون و دەسەڵاتەوە، کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە توانیویەتی پەیوەندییەکی تەواوکاریی لەگەڵ ئیدارەی سلێمانیدا هەبێت و دەستوەردان لە کارەکانیدا نەکات، بۆ یەکەمجار لە دەستاو دەستی دەسەڵات لەگەڵ ئەم هێزەدا دروست ببێت، کە لە مێژووی کوردا، ئەوە بۆ یەکەمجارە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2014دایە، توانیان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و لایەنەکانی دیکە دەستەودەستی دەسەڵات بکەن، کە ئەم ئەزموونە تاوەکو ئێستا لە عیراق و لە شوێنەکانی دیکە لەژێر پرسیاردایە.

راشیگەیاند: سلێمانی لە وەبەرهێناندا لە ساڵی 2022وە یەکەمە، بەڵام ئێمە دەمانەوێت لە خزمەتگوزارییەکانیشدا یەکەم بێت، دەبێت لە جوڵەی بازاڕ و دراو و و ژیانی گشتی خەڵک  هەلیکاریشەوە هەر یەکەم بێت.

 هەمەڕەنگی لە وەبەرهێناندا کراوە

پارێزگاری سلێمانی روونیشی کردەوە: لە سەردەمی ئێمەدا هەمەڕەنگی لە وەبەرهێنان و  پیشەسازی و بازرگانی و پیشەسازییە هەمەجۆرەکاندا کردووە، پێشتر وەبەرهێنەری وڵاتێک و کاڵای وڵاتێک لێرە هەبوو، ئێستا لە ئەمریکاوە تا هند و چین و روسیا وەبەرهێنانی گەورەیان لە سلێمانی هەیە.

 سلێمانی 16 زانکۆ و 52 پەیمانگای تێدایە

پەیوەست بە گەشەکردنی سلێمانی لە رووی دانیشتوان و خوێندنەوە، پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد:سلێمانی تا ساڵی 2003 رووبەڕوی ئاسۆی دانیشتوان لە رووی بیناوە 30 کیلۆمەتر دووجا بووە،بەڵام ئێستا رووبەری بینای دانیشتوان گەیشتووەتە 480 کیلۆمەتری چوارگۆشە، هەروەها لە رووی ستوونییەوە، بەرزترین تاوەر لەسەر ئاستی عیراق لە سلێمانیدایە، ئەو رووبەرەی زیادبووە، ئاو و کارەبا و رێگاو بانی هەیە.

 لەرووی  پرۆسەی خوێندنیشەوە، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاشکرای کرد: لە سلێمانی 16 زانکۆ و 52 پەیمانگە هەیە، ئەو زانکۆیانەش بەستراونەتەوە بە زانکۆ گەورەکانی جیهانەوە، بۆیە سلێمانی لەهەموو روویەکەوە گەشەی کردووە، بەڵام هێشتا وەک حکومەتی خۆجیەتی رازی نین و نەمانتوانیوە هەموو شتێک بکەین.

 هیچ بودجەیەک لە بەغداد و هەولێرەوە بۆ سلێمانی نەهاتووە

پەیوەست بە کێشەی دارایی لە سلێمانی و نەهاتنی بودجە بۆ پارێزگاکە، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، ئاشکرای کرد: لە ساڵی2014وە هیچ بودجەیەک لە بەغداد و هەولێرەوە بۆ سلێمانی نەهاتووە، نە داهاتی ناوخۆ خراوەتە بەردەستی ئێمە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەهەموو هێزی خۆمان هاوکار و پاڵپشت بووین و هەموو دام و دەزگاکان چوونە خزمەتی خەڵکی چەمچەماڵ، ئەگەر نا کارەساتەکە گەورەتر دەبوو.

لە بارەی ژینگەی سلێمانیشەوە، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند: هەموو ئەو ئاوانەی دێنە سلێمانی سیستمی پشکنینیان بۆ دانراوە، بە ئاوی دووکان و دەربەندیخانیشەوە، هەروەها پشکنینی ژەهراوی بوونی هەوای گشتی دەکەین، بۆیە بە تەواوی چاودێری هەموو لایەنەکانی ژینگە دەکەین.

لە کۆتایشدا، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی داوای لە میدیاكاران کرد، وه‌به‌رهێنانى میدیایی بكه‌ن له‌ پێناو سلێمانى، نه‌ك له‌پێناو زیادكردنى لایك و كۆمێنتى په‌یجه‌كانى خۆیان، چونکە من ده‌مه‌وێت وێنه‌ى سلێمانى وه‌كو خۆى بگه‌یه‌نن.

تەواوی چاوپێکەوتنەکەی پارێزگاری سلێمانی لەم لینکەدایە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket