ده‌باشان ده‌بێته قوڵایی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوچه‌كه
کوردستان 01:43 PM - 2026-02-25
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ
کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ و تۆم باراک و مەزڵوم عەبدی
به‌ئاماده‌بوونی
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و نوێنه‌رايه‌تی كورد له رۆژئاڤا، جارێكی دیكه ده‌باشان بووه‌وه شوێنی كۆبوونه‌وه گه‌وره‌كان و
پرسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی تێدا تاوتوێكرا، پێكه‌وه هاتنه‌كه‌ی باراك و هاریس بۆ
سلێمانی، ئه‌م راستییه ئاشكرا ده‌كات، كه ئه‌مه‌ریكا ته‌واو له‌وه تێگه‌یشتووه
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كلیلی چاره‌سه‌ریی هه‌ردوو فایلی سوریا و عیراقه،
چاودێرانی سیاسیش پێیانوایه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕ‌ۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌یكات،
دانیشتن له‌گه‌ڵ باراك، دانیشتن له‌گه‌ڵ عه‌بدی، دانیشتن له به‌غداد — ده‌بێت بۆ
هه‌مووان ببێته ستانداردێكی به‌رده‌وام، نه‌ك ساتی تایبه‌ت كه یه‌كێتی ده‌توانێت
ئه‌م هاوسه‌نگییه بپارێزێت، ده‌توانێت یه‌كگرتن و یه‌كده‌نگی كورد ڕ‌ێبه‌رایه‌تی
بكات، ڕ‌ابردووی یه‌كێتی، دید و هه‌نگاوه‌كانی ئێستای، ئاینده سازن، دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی
ئه‌مڕ‌ۆ و سبه‌ی نه‌ك هه‌ر بنه‌مای قۆناغێكی نوێی سیاسین بۆ یه‌كێتی، به‌ڵكو بۆ
كورد و كوردایه‌تی به‌گشتی له‌ناوچه‌كه‌دا گرنگن.
سلێمانی و ده‌باشان چه‌قی دیپلۆماسیيه‌تی نه‌رم و له‌سه‌ر‌خۆن
له‌تیف نێروه‌یی
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: سلێمانی له دیداری ماڵی
مام جه‌لال و كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی سه‌رۆك بافڵ جەلال تاڵه‌بانی و تۆم باراك و مه‌زڵوم
عه‌بدی زیاد له ئاماژه و په‌یامێكی تێدایه، به‌سه‌رێكدا پێگه‌ی یه‌كێتی له‌پشتیوانی
سیاسی و دیپلۆماسی بۆ سه‌رخستن و هێشتنه‌وه‌ی ڕ‌ۆژئاڤا دووپاتده‌كاته‌وه، به‌سه‌رێكی
دیكه‌شدا ده‌یسه‌لمێنێت، سلێمانی و ده‌باشان چه‌قی دیپلۆماسیيه‌تی نه‌رم و هێمن و
له‌سه‌ر‌خۆن و هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ر خێراتر ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند:
ئاماده‌بوونی تۆم باراك له سلێمانی و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بافڵ جەلال تاڵه‌بانی،
ئاماژه‌ی ر‌وونی رۆڵ و حیكمه‌تی سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه‌ی یه‌كێتییه له‌سه‌ر ئاستی
كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه بۆ كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌كانی ناكۆكی و به‌ریه‌ككه‌وتنه
سیاسیه‌كان، له‌مه‌شدا نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نه‌ك هه‌ر خۆی، به‌ڵكو فیگه‌رێكی
دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕ‌است و ره‌مزێكی ر‌وبه‌ڕ‌وونه‌وه‌ی تیرۆر‌و خه‌مخورێكی دۆزی
ره‌وای گه‌له‌كه‌ی (مه‌زڵوم عه‌بدی)ش ئاماده‌یه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی تره له‌وه‌ی
یه‌كێتی و سه‌رۆك بافڵ وه‌ك چۆن هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی و ڕ‌استه‌قینه‌ی جه‌نگ بوون له‌دژی تیرۆر و توندڕ‌ه‌وی، له‌ئێستاشدا كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كییه له‌چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌كاندا یه‌كێك له‌و كێشانه رۆژئاڤای كوردستانه .
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:
سه‌رۆك بافڵ جەلال تاڵه‌بانی، له‌سلێمانییه‌وه وانه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردی به دنیا ناسانده‌وه،
سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه سێ قوڵییه‌كه‌ش پێویست به‌هیچ روونكردنه‌وەیەک
ناكات، چونكه وێنه‌كان و خه‌نده‌ی سه‌ر لێوی به‌شداربووان هه‌موو شتێكمان پێ ده‌ڵێن.
سەرۆک بافڵ رێبەرایەتی پرسە نەتەوەییەکان دەکات
دەباشان ئەو شوێنە گرنگ و
کاریگەرەیە لەڕابردوو ئێستا و ئایندەش بڕیاری گرنگ و یەکلاکەرەوەی لەسەر ئاستی
ناوخۆ و هەرێمایەتی و تەنانەت نیودەوڵەتیش لێدراوە، ئەمەش بەشێکە لەڕێباز و سیاسەتی
سەرۆک مام جەلال کە هەمیشە ئەو رۆڵە گەورەیەی لەدەباشان گێڕاوە.
خدر مستەفا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: دوێنێ چەند
کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە دەباشان بەڕێوەچوو، بەمەش جارێکی دیکە سەلمێندرایەوە کە
دەباشان ئەو شوێنە گرنگ و کاریگەرەیە لەڕابردوو ئێستا و ئایندەشدا بڕیاری گرنگ و
یەکلاکەرەوەی لەسەر ئاستی ناوخۆ و هەرێمایەتی و تەنانەت نیودەوڵەتیش لێدەدرێت.
راشیگەیاند: سەرۆک بافڵ
توانیویەتی رۆڵی گرنگ بگێڕێت لەچارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانەی لەناوچەکەدا هەن،
ئەمەش بەشێکە لەڕێباز و سیاسیەتی سەرۆک مام جەلال کە هەمیشە لەڕابردوودا ئەو رۆڵە
گەورەیەی گێڕاوەو لەدەباشان و ئێستاش هەمان شت دووبارە دەبێتەوە، دڵیشمان بەوە
خۆشە کە سەرۆک بافڵ وەک سەرکردەیەکی گەنج لەم قۆناغەدا رێبەرایەتی هەموو پرسە
نەتەوەیی نیشتمانییەکان دەکات و بەرەو چارەسەری ریشەییان دەبات.
یەکێتی هەمووکات وەک قەڵا لەپشت رۆژئاڤاوە وەستاوە
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، هەمیشە رۆژئاڤای کوردستانی بە قوڵایی
ستراتیژی هەرێمی کوردستانی عیراق زانیوە، هاوکات یه‌كێتی ئه‌زمون و مێژوویه‌كی
پرشنگدارو رێبه‌رانه‌ی هه‌یه له‌هاوده‌نگی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری گه‌له‌كه‌مان پەیڕەوکردنی
ئه‌م سیاسه‌ته‌شی درێژكراوه‌ی ئه‌ده‌بیاتی سیاسی سه‌رۆك مام جه‌لاله.
سالار مه‌حمود
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ PUKMEDIA وتی: نه‌ك هه‌ر خه‌ڵكی كوردستان، دونیا
به دۆست و نه‌یاره‌وه ده‌زانن یه‌كێتی له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی سه‌رپێكه‌وتنی ئه‌زموونی
رۆژئاڤای كوردستاندا وه‌ك قه‌ڵا له‌پشتییه‌وه وه‌ستاوه‌و له دیدگای یه‌كێتیدا رۆژئاڤای
كوردستان قوڵایی ستراتیژی هه‌رێمی كوردستانی عیراقه.
راشیگه‌یاند: یه‌كێتی
ئه‌زمون و مێژوویه‌كی پرشنگدارو رێبه‌رانه‌ی هه‌یه له‌هاوده‌نگی بزوتنه‌وه‌ی
رزگاريی گه‌له‌كه‌مان له به‌شه‌كانی تری كوردستان، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و سیاسه‌ته
به ده‌ستوه‌رنه‌دان و ته‌داخول نه‌كردن له‌كاروباری ناوخۆییان به‌پێز و ده‌وڵه‌مه‌ندتر
كراوه‌و ئه‌م سیاسه‌ته پێشینه‌ی دوور‌و درێژی هه‌یه‌و درێژكراوه‌ی ئه‌ده‌بیاتی سیاسی
سه‌رۆك مام جه‌لاله.
جوگرافیای سیاسی لەبەغداد و دیمەشقەوە خۆی گواستەوە سلێمانی
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به درێژایی ساڵانی رابردوو، به حزور و ڕ‌ۆڵه
به‌رده‌وامه‌كه‌ی سه‌لماندوویەتی کە نەک ته‌نها سه‌رۆكی حزبێكه، به‌ڵكو كاره‌كته‌ری
یه‌كلاكه‌ره‌وه و گرنگه، هه‌م له به‌غداد و هه‌م له ڕ‌ۆژئاڤا پێگه‌ی خۆی
هه‌یه و له‌گه‌ڵ واشنتۆنیشدا ده‌توانێت به زمانی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش قسه
بكات.
هاوكات رۆژنامه‌نوس
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: ئه‌وه‌ی
له ده‌باشان ڕ‌وویدا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی نه‌بوو، نێرده‌ی سه‌رۆك تره‌مپ بۆ
سوریا، بریكاری ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نقه‌ره، بریكاری ئه‌مه‌ریكا له به‌غداد، فه‌رمانده‌ی
گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، هه‌مووان له‌سه‌ر مێزێك، له ژورێكدا، ئه‌مه ڕ‌ێككه‌وت
نییه، به‌ڵكو جوگرافیای سیاسی ناوچه‌كه بۆ چه‌ند سه‌عاتێك ناوه‌نده گرنگەكەی خۆی له‌به‌غداد و دیمه‌شقه‌وه گواسته‌وه بۆ سلێمانی.
ده‌شڵێت: سێ
مانگ به‌سه‌ر دوا هه‌ڵبژاردنی عیراقدا تێپه‌ڕ‌یوه، به‌ڵام نه سه‌رۆكی نوێ هه‌یه
و نه سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌روه‌ها هه‌ولێریش خه‌ریكی كار و فایله‌كه‌ی خۆیه‌تی،
ئه‌وه‌ی فایله‌كانی عیراق و سوریا و كورد پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، سلێمانییه، ئه‌م
سه‌ردان و كۆبوونه‌وانه‌ی 24ی شوباتی 2026، ئه‌وه پیشانده‌ده‌ن واشنتۆن به ته‌واوه‌تی
له‌م حه‌قیقه‌ته تێگه‌یشتبێت.
رۆژنامه‌نووس ئه‌رسه‌لان
مه‌حمود ئاماژه بەوەشدەکات: بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان، به درێژایی ساڵانی ڕ‌ابردوو، به حزور و ڕ‌ۆڵه به‌رده‌وامه‌كه‌ی سه‌لماندوویەتی
کە نه‌ک ته‌نها سه‌رۆكی حزبێكه، به‌ڵكو كاره‌كته‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه و گرنگه، هه‌م
له به‌غداد و هه‌م له ڕ‌ۆژئاڤا پێگه‌ی خۆی هه‌یه و له‌گه‌ڵ واشنتۆنیشدا
ده‌توانێت به زمانی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش قسه بكات، ئه‌وه‌ی له ده‌باشان ڕ‌وویدا،
به‌رئه‌نجامی ئه‌و پێگه و جوڵه به‌رفراوانه‌یه نه‌ك ڕ‌ێككه‌وت، یه‌كێتی
ته‌نها پشتگیر و نێوه‌ندگیرێك نییه، بەڵکو مۆڕ‌اڵی ڕ‌ابه‌رایه‌تی لۆجیستیكی و دیپلۆماسی
واقیعبینانه‌ی كوردی ده‌كات.
كورد له رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕ‌استدا به‌شێكی گرنگی سه‌قامگیریی و ئاشتی ناوچه‌كه‌یه و خاوه‌ن چاكه‌یه
به‌سه‌ر كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له رووبه‌ڕ‌وبونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌تایبه‌تیش
مه‌ترسیه‌كانی قاعیده‌و دواتر داعش و له‌م میانه‌دا خه‌ڵكی كوردستان و هێزه سیاسیيه‌كانی
قوربانی زۆریاندا، كاتی ئه‌وه‌یه له‌م ده‌می گۆڕ‌انكاریانه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووەته‌وه
به یه‌كگرتوویی پارێزگاری له‌ده‌ستكه‌وته‌كان بكه‌ین و ئاماده‌كاری بكەین بۆ هه‌ر
ئه‌گه‌رێكی خوازراو نه‌خوازراو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پێگه‌یه‌كی شوێنەواری كۆن لە باغلومناره‌ی هەولێر دۆزرایەوە
03:13 PM - 2026-02-25 -
لە رووداوێکی هاتووچۆدا 13 کەس گیانیان لەدەستدا
02:44 PM - 2026-02-25 -
ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت
10:47 AM - 2026-02-25 -
ساڵێکە حکومەت ئامادە نیە ئامێری تیشکی موگناتیسی هەڵەبجە چاکبکاتەوە
09:10 PM - 2026-02-24
ئەمانەش ببینە
ده‌باشان ده‌بێته قوڵایی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوچه‌كه
01:43 PM - 2026-02-25
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە
12:52 PM - 2026-02-25
بەتۆمەتی ئازاردان و دزینی ئاڵتوون لە ژنێکی بەساڵاچوو تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
09:55 AM - 2026-02-25
مەکتەبى سیاسى یەکێتى پیرۆزبایى لە رۆژی رۆژنامەگەری توركمانی دەکات
09:07 AM - 2026-02-25
زۆرترین خوێنراو
-
ماڵی مام چەتری کۆکەرەوە و شوێنی بریاردان
بیروڕا 09:35 PM - 2026-02-24 -
ساڵێکە حکومەت ئامادە نیە ئامێری تیشکی موگناتیسی هەڵەبجە چاکبکاتەوە
کوردستان 09:10 PM - 2026-02-24 -
رێباز بێرکۆتی: یەکێتی پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ بنەماڵەی ئەلحەکیم هەیە
کوردستان 08:54 PM - 2026-02-24 -
لەدەباشان کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ و تۆم باراک و مەزڵوم عەبدی بەڕێوەچوو
کوردستان 07:20 PM - 2026-02-24 -
سەرۆک بافڵ بۆ مەزڵوم عەبدی: لە پشتیوانیکردنی رۆژئاوای کوردستان بەردەوام دەبین
کوردستان 06:39 PM - 2026-02-24 -
سەرۆک بافڵ و تۆم باراك: دۆخەکە وادەخوازێت کورد یەک دەنگ و یەکگرتوو بێت
کوردستان 06:21 PM - 2026-02-24 -
مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین: یاریكردن به‌سنووری خانه‌قین، یاریكردنه به‌سه‌قامگیری ناوچه‌كه
کوردستان 03:40 PM - 2026-02-24 -
ئاسایشی هه‌رێم نزیكه‌ی 700 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناو ده‌بات
هەواڵ 02:42 PM - 2026-02-24






دابەزێنە

