riklam

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی به‌ڵێنه‌كه‌ی بۆ نابیستان بردەسەر

کوردستان 01:13 PM - 2026-02-24
رێكخراوی ئاماژه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ئەکاونتی ره‌وه‌ز ئه‌حمه‌د شا

رێكخراوی ئاماژه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی

یەکێتی

ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ڵێنه‌كه‌ی بۆ نابیستان ده‌باته‌ سه‌رو له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئامێری بیستنیان بۆ ده‌هێنێت.

ره‌وه‌ز ئه‌حمه‌د شا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لەپۆستێکدا لەئەکاونتی تایبەتی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیوویه‌تی: هه‌ستم به‌ئاسوده‌ییه‌كی له‌ڕ‌اده‌به‌ده‌ر كرد كه‌ توانیم ئه‌و ئامێرانه‌ی هه‌وڵی په‌یداكردنیم دا له‌دوایین گه‌شتمدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دابینی بكه‌م و بگه‌یه‌نمه‌ ده‌ست رێكخراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌شاری سلێمانی. 

ده‌شڵێت: به‌ڵێنی خۆم برده‌ سه‌رو ئه‌مڕ‌ۆ ئامێره‌كان گه‌یشتنه‌ سلێمانی و پێشكه‌شی خاتوو  به‌هار مه‌حمود سه‌رۆكی رێكخراوی ئاماژه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆییم كرد، وه‌ك یه‌كێك له‌رێكخراوه‌ په‌یوه‌ندیدار و خه‌مخۆره‌كانی خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان و نابیستان بۆ دابه‌شكردنی به‌سەر ئەو خێزانانەدا کە پێویستیانە.

ئامێره‌كان گرفتی ژیانی ئه‌و خێزانانه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ كه‌به‌هۆی گرفتی نابیستییه‌وه‌ ناتوانن وه‌ك پێویست له‌هه‌ست و ده‌ربڕ‌ینه‌كانی كۆرپه‌له‌كانیان ئاگاداربن له‌قۆناغه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ته‌مه‌نیانه‌وه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و خێزانانه‌ی دایك و باوكه‌كه‌ نابیستن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket