riklam

لە رووداوێکی هاتووچۆدا 13 کەس گیانیان لەدەستدا

عیراق 02:44 PM - 2026-02-25
رووداوێکی سەختی هاتووچۆ میدیاکان

رووداوێکی سەختی هاتووچۆ

ئەمڕۆ 25ی2ی2026، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ئەنبار 13 کەس گیانیان لەدەستدا و کە هەشتیان سەربازی لیوای 27ی فیرقەی حەوت بوون.

وەزارەتی بەرگری عیراق، لە راگەیەندراوێكدا،ئاماژەی بەوەکردووە: هەشت سەربازمان لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە روداوێکی هاتوچۆدا، لە پارێزگای ئەنبار، هەشت سەرباز، کە سەر  بە لیوای 27ی فیرقەی حەوت بوون، گیانیان لەدەستداوە.

 وەزارەتی بەرگری جەختیشدەکاتەوە، کە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوونی ورد بۆ وردەکاری و هۆکاری روداوەکە دەکەن بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست.

هاوکات لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا، سێ ئۆتۆمبێل سوتان، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 13 کەس و وبرینداربوونی 5 کەسی دیکە ، کە هەشت کەس لەوانەی گیانیان لەدەستدا سەربازی سوپای عیراقی بوون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket