riklam

سەرۆک بافڵ و تۆم باراك: دۆخەکە وادەخوازێت کورد یەک دەنگ و یەکگرتوو بێت

کوردستان 06:21 PM - 2026-02-24
سەرۆک بافڵ و تۆم باراك راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی

سەرۆک بافڵ و تۆم باراك

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە تۆم باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆك دۆناڵد ترەمپ بۆ كاروبارى سووريا كرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و جۆشوا هاريس، كاربه‌ڕێكه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا له‌ عیراق ئامادەیبوون، دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەکە تاوتوێکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق خرایەبەر باس و جەختیان لە خێراکردنی پرۆسەکە و لابردنی بەربەستەکان کردەوە.

هەردوولا دووپاتیان لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە عیراق وەکو وڵاتێکی گەشەسەندوو و خاوەن سەروەری و سەربەخۆ بمێنێتەوە.

سەرۆک بافڵ رایگەیاند، لە گێڕانی رۆڵێکی گرنگ لە عیراق بەردەوام دەبین تاوەکو دڵنیابین لەوەی داهاتووی وڵات بە شێوەیەک بێت باشترین خزمەت بە هەموو خەڵکی عیراق بکات.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ و تۆم باراك لەسەر پێویستیی تەواوکردنی رێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆکبوون و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە دۆخی ئێستا وادەخوازێت کورد یەک دەنگ و یەکگرتوو بێت لە هەرێمی کوردستان و عیراقدا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket