مەڵبەندی هەولێری یەکێتی وەڵامی سیناریۆ لاوازەکەی لاجان دەداتەوە
کوردستان 08:29 PM - 2025-12-04
کوردسات نیوز
وێنەیەکى دانیشتوانی لاجان کە خێمە هەڵدەدەن
مەڵبەندی هەولێری
یەکێتی ئەمڕۆ 4ى12ى2025 راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و
رایگەیاند: تاوانی داتاشراو بۆ
چەندین کەیسی جیاجیا لەم چەند ساڵەی دوایدا
دروست دەکرێن، بە مەبەستی چەواشەکردنی رایی گشتی سیناریۆکانی دانپێدانان بۆ چەند
چالاکوان و رۆژنامەنوس تەنانەت کادیر و ئەندامانی
خودیی حزبەکەی خۆشیان بەدەر نین لەم خەسڵەتە، داوا دەکەین لیژنەیەکی بێلایەن بۆ ئەو تۆمەتانە پێکبێت،
لە کەشێکی تەواو ئارام، بێ هیچ فشارێک بۆ کەیسی دورستکراوی هەڤال نێچیروان هەرکی، تەواوی ئەو راستیانە بۆ هەموولایەک
ساغبکرێتەوە، ئەگەر نا بەلای ئێمە ئەم کەیسە کەیسێکی حزبییە، لە چوارچێوەی سیاسەتی
حزبی دەستڕۆیشتووی هەولێر دەیبینین، نەک راگەیەندراوی حکومەتی هەرێم و دادگا.
دەقى
راگەیەنراوەکەى مەڵبەندی هەولێری یەکێتى:
سیناریۆکانی دان
پێدانان
لە مێژووی نوێی عێراق و کوردستان لە سایەی نەمانی بەها دیموکراتییەکان و زاڵبوونی
دەسەڵاتی پۆلیسی و پاشەکشێی دەسەڵاتی یاسایی
و دامەزراوە دادییەکان لە کوردستان، بێ گوێدانە
سەرەتایترین بنەماکانی مافی مرۆڤ و یاساکانی حکومەت و دامەزراوە تایبەتمەندەکان ئەمڕۆ دەزگای
حزبی لەجیاتی تەواوی ئەو دامەزراوانە بڕیار لەسەر تاوانبار کردن و تاوانی داتاشراو بۆ چەندین کەیسی جیاجیا لەم چەند ساڵەی دوایدا دروست دەکرێن، بە
مەبەستی چەواشەکردنی ڕایی گشتی سیناریۆکانی دانپێدانان بۆ چەند چالاکوان و ڕۆژنامەنوس
تەنانەت کادیر و ئەندامانی خودیی حزبەکەی
خۆشیان بەدەر نین لەم خەسڵەتە، دەسەڵاتێک نەتوانێت ڕوون و ڕاشکاو بێت، یاسا
و ڕێساکانی بەوپەڕی پابەندبوونی بە بنەماکانی مافی مرۆڤ کە بریتیە لە بەرگری کردن
لەخۆ و لە دادگایەکی مەدەنی سەربەخۆ تۆمەتباران ڕووبەڕوو بە ئامادەبوونی پارێزەر و
لە دادگایەکی بێلایەن و مەدەنی دادگایی بکرێن.
هەموو ڕاستیەکان نەشێوێندرێن لە پێناوی شاردنەوەی لەشکرکێشی تەواوی
هێزیی حزبی بۆ کۆچ پێکردن و ئاوارە کردنی
گوندێکی چەند سەد ماڵى نزیک پایتەخت .
سیناریۆی چەواشەکارانە
داتاشێت بۆ شاردنەوەی ئەم لەشکرکێشیە، بۆیە لێرەوە ئاگاداریی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان
دەکەین وەک :
1-
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
2-
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
3-
سەروکایەتی ئەنجومەنی شورایی کوردستان
4-
دەستەی مافی مرۆڤ
5-
تەواوى کونسوڵخانەکانی هەولێر دەکەین
کە لیژنەیەکی بێلایەن بۆ ئەو تۆمەتانە پێکبێت،
لە کەشێکی تەواو ئارام، بێ هیچ فشارێک بۆ کەیسی دورستکراوی هەڤال نێچیروان هەرکی پێکبێت، تەواوی ئەو ڕاستیانە بۆ هەموولایەک ساغبکرێتەوە،
ئەگەر نا بەلای ئێمە ئەم کەیسە کەیسێکی حزبییە، لە چوارچێوەی سیاسەتی حزبی دەستڕۆیشتووی
هەولێر دەیبینین، نەک ڕاگەیەندراوی حکومەتی هەرێم
و دادگا و حکومەتی هەرێمی کوردستان بێبەریە لەم جۆرە
ڕاگەیەندراوانە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەمریکا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکات
01:09 PM - 2026-03-10 -
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ لە باشوری کوردستان بەڕێوەدەچێت
11:09 AM - 2026-03-10 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و نمەباران دەبارێت
10:34 AM - 2026-03-10 -
یادی 35 ساڵەی راپەڕین... چەندین ناوچەی دیکە ئازاد کران
09:02 AM - 2026-03-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 03:18 PM - 2026-03-10 ڕفعەت عەبدوڵا: شانازی بەجلی کوردی و بەها بەرزەکانی کوردەوارییەوە دەکەین
خێرە زەنگی مەترسی تەنها بۆ شاری سلێمانی لێ دەدەن؟
12:48 PM - 2026-03-10
دەروازە سنورییەکانی ئێران بەڕووی هەرێمدا دەکرێنەوە
12:29 PM - 2026-03-10
رۆژی جلی کوردی، لە پێشنیارێکەوە بۆ نەریتێکی نیشتمانی
10:09 AM - 2026-03-10
لەهەرێم دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد
09:46 AM - 2026-03-10
زۆرترین خوێنراو
-
نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی
جیهان 09:22 AM - 2026-03-10 -
یادی 35 ساڵەی راپەڕین... چەندین ناوچەی دیکە ئازاد کران
کوردستان 09:02 AM - 2026-03-10 -
بێ کارەبایی ئامێرەکانی راکێشانی پارە دەکوژێنێتەوە
کوردستان 11:05 PM - 2026-03-09 -
جەی پی مۆرگان: بەرهەمنەهێنانی نەوت زۆرترین کاریگەری لەسەر عیراق دەبێت
عیراق 09:16 PM - 2026-03-09 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:33 PM - 2026-03-09 -
400 خێزانی ئاوارەی عەفرین دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
کوردستان 04:54 PM - 2026-03-09 -
واو !!
بیروڕا 03:41 PM - 2026-03-09 -
قوباد تاڵەبانی: کار بۆ فرەسەرچاوەکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکەین
کوردستان 02:11 PM - 2026-03-09







دابەزێنە

