دامەزراوەی ڤیژن دەرئەنجامی توێژینەوەیەك لەبارەی چەواشەكاری ماوەی بانگەشە بڵاودەكاتەوە
کوردستان 12:19 PM - 2025-12-04
PUKMEDIA
دامەزراوەی ڤیژن دەرئەنجامی توێژینەوەیەك لەبارەی چەواشەكاری ماوەی بانگەشە بڵاودەكاتەوە
دامەزراوەی ڤیژن، دەرئەنجامی توێژینەوەیەكی لەبارەی چەواشە لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا بڵاوكردەوە و بەپێی دەرئەنجامەكان، 10% ی ئەو هەواڵە ناڕاستانەی كە بڵاوكراونەتەوە سوكایەتی و هێرش بوون بۆ سەر ژنان و ئەوەشی دەمێنێتەوە ڤیدیۆ و وێنەی كۆن و ساختە و ژیری دەستكرد بوون.
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی، دەرئەنجامی توێژینەوەیەكی بە ناونیشانی زانیاری ناڕاست و چەواشە لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا لەهەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، بۆ توێژینەوەكەشی پشتی بە هەواڵ و بڵاوكراوەی كەناڵ و سۆشیاڵ میدیا رەسمییەكان بەستووە، كە لە كۆی 200 هەواڵ و بڵاوكراوە 49 هەواڵیان ناڕاست بوون، لەو رێژەیەش 10% ی هەواڵەكان سوكایەتی و هێرش بوون بۆ سەر ژنان و 49% ی هەواڵی ناڕاستی تێكست بوون، 10% ی هەواڵەكان وێنەكانیان ساختە و كۆن بوون، 4% ی بابەتەكان بۆ چەواشە بە ژیری دەستكرد كراون و 16% ی هەواڵەكانیش ڤیدیۆی ساختە بوون.
دامەزراوەكە رایگەیاند: پڕۆژەكە بۆ گەڕان و دۆزینەوەی هەواڵی ناڕاست و چەواشە بووە لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردن و راستكردنەوەی زانیاری هەڵە و گەیاندنی زانیاری راست و دروستە بە وەرگر.
راشیگەیاند: ئامانج لە پڕۆژەكە، بەگژداچوونەوەی ئەو زانیاریانەیە كە كاریگەری دەكەنە سەر متمانەی دەنگدەر لەپڕۆسەی دەنگدان و بڵاوكردنەوەی هۆشیاری هەڵبژاردنە بە دەنگدەر بەئومێدی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی بێخەوش و دوور لە چەواشەكاری.
ئەوەشی خستەڕوو: گرنگی پڕۆسەكە لەوەدایە كە پارێزگاری لە دژی چەواشەكردنی دەنگدەر و پشتیوانی لە پڕۆسەی شەفافیەت دەكات، هاوكات كار لەسەر بەهێزكردنی متمانەی دەنگدەر بە پڕۆسەی هەڵبژاردن دەكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەمریکا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکات
01:09 PM - 2026-03-10 -
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ لە باشوری کوردستان بەڕێوەدەچێت
11:09 AM - 2026-03-10 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و نمەباران دەبارێت
10:34 AM - 2026-03-10 -
یادی 35 ساڵەی راپەڕین... چەندین ناوچەی دیکە ئازاد کران
09:02 AM - 2026-03-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 03:18 PM - 2026-03-10 ڕفعەت عەبدوڵا: شانازی بەجلی کوردی و بەها بەرزەکانی کوردەوارییەوە دەکەین
خێرە زەنگی مەترسی تەنها بۆ شاری سلێمانی لێ دەدەن؟
12:48 PM - 2026-03-10
دەروازە سنورییەکانی ئێران بەڕووی هەرێمدا دەکرێنەوە
12:29 PM - 2026-03-10
رۆژی جلی کوردی، لە پێشنیارێکەوە بۆ نەریتێکی نیشتمانی
10:09 AM - 2026-03-10
لەهەرێم دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد
09:46 AM - 2026-03-10
زۆرترین خوێنراو
-
نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی
جیهان 09:22 AM - 2026-03-10 -
یادی 35 ساڵەی راپەڕین... چەندین ناوچەی دیکە ئازاد کران
کوردستان 09:02 AM - 2026-03-10 -
بێ کارەبایی ئامێرەکانی راکێشانی پارە دەکوژێنێتەوە
کوردستان 11:05 PM - 2026-03-09 -
جەی پی مۆرگان: بەرهەمنەهێنانی نەوت زۆرترین کاریگەری لەسەر عیراق دەبێت
عیراق 09:16 PM - 2026-03-09 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:33 PM - 2026-03-09 -
400 خێزانی ئاوارەی عەفرین دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
کوردستان 04:54 PM - 2026-03-09 -
واو !!
بیروڕا 03:41 PM - 2026-03-09 -
قوباد تاڵەبانی: کار بۆ فرەسەرچاوەکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکەین
کوردستان 02:11 PM - 2026-03-09







دابەزێنە

