قوباد تاڵەبانی: لە هەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ وەبەرهێنەرانی کەنەدا
کوردستان 07:20 PM - 2025-12-02
راگەیاندنی جێگری سەرۆکی حکومەت
قوباد تاڵەبانی و کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لە عیراق
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لە
عیراق کۆبووەوە و پێکەوە لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی کەنەدا
گفتوگۆیان کرد.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ 2ی12ی2025 بەڕێوەچوو، باس لەوە کرا لە
عیراق و هەرێمی کوردستان دەرفەتی گەورە هەیە بۆ کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی کەنەدا،
جێگری سەرۆکوەزیران سوپاسی حکومەتی کەنەدای کرد کە لە ماوەکانی رابردوودا رۆڵی بەرچاوی
بینیوە لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عیراق و کوردستاندا و خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی
بەوەی کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە دەیانەوێت بەشدارییەکی کاریگەرتریان هەبێت لە پرۆسەی
گەشەپێدانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا.
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا باس لە هەوڵەکانی دامەزراندنی ئەنجومەنی بازرگانی
کوردی – کەنەدی کرا و هەردوولا هاوڕابوون ئەنجومەنەکە دەتوانێت رۆڵی باش و کاریگەر
ببینێت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی و ئابووری نێوان هەردوو وڵاتدا.
لە تەوەرێکی دیکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی هەوڵەکان بۆ گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی
و بووژانەوەی ئابووری گوندەکان، هەردوولا هاوڕابوون کە گرنگیدان بە گوندەکان و دابینکردنی
خزمەتگوزاریی پێویست بۆ گوندەکان کاریگەری بەرچاوی دەبێت لە پەرەپێدانی کەرتی
کشتوکاڵ و فرەچەشنکردنی ئابووری کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەمریکا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکات
01:09 PM - 2026-03-10 -
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ لە باشوری کوردستان بەڕێوەدەچێت
11:09 AM - 2026-03-10 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و نمەباران دەبارێت
10:34 AM - 2026-03-10 -
یادی 35 ساڵەی راپەڕین... چەندین ناوچەی دیکە ئازاد کران
09:02 AM - 2026-03-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 03:18 PM - 2026-03-10 ڕفعەت عەبدوڵا: شانازی بەجلی کوردی و بەها بەرزەکانی کوردەوارییەوە دەکەین
خێرە زەنگی مەترسی تەنها بۆ شاری سلێمانی لێ دەدەن؟
12:48 PM - 2026-03-10
دەروازە سنورییەکانی ئێران بەڕووی هەرێمدا دەکرێنەوە
12:29 PM - 2026-03-10
رۆژی جلی کوردی، لە پێشنیارێکەوە بۆ نەریتێکی نیشتمانی
10:09 AM - 2026-03-10
لەهەرێم دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد
09:46 AM - 2026-03-10
زۆرترین خوێنراو
-
نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی
جیهان 09:22 AM - 2026-03-10 -
یادی 35 ساڵەی راپەڕین... چەندین ناوچەی دیکە ئازاد کران
کوردستان 09:02 AM - 2026-03-10 -
بێ کارەبایی ئامێرەکانی راکێشانی پارە دەکوژێنێتەوە
کوردستان 11:05 PM - 2026-03-09 -
جەی پی مۆرگان: بەرهەمنەهێنانی نەوت زۆرترین کاریگەری لەسەر عیراق دەبێت
عیراق 09:16 PM - 2026-03-09 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:33 PM - 2026-03-09 -
400 خێزانی ئاوارەی عەفرین دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
کوردستان 04:54 PM - 2026-03-09 -
واو !!
بیروڕا 03:41 PM - 2026-03-09 -
قوباد تاڵەبانی: کار بۆ فرەسەرچاوەکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکەین
کوردستان 02:11 PM - 2026-03-09







دابەزێنە

