قوباد تاڵەبانی: غازی هەرێم بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکان و دابینکردنی کارەبا بەکاربهێنرێت
کوردستان 06:22 PM - 2025-12-02
راگەیاندنی جێگری سەرۆکی حکومەت
قوباد تاڵەبانی و ماسامیشی سوگایا، بەرپرسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە ماسامیشی سوگایا، بەرپرسی
رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن و پێکەوە گفتوگۆیان کرد لەبارەی چۆنییەتی
بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی ژاپۆن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عیراق.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی 2ی12ی2025 بەڕێوەچوو، باس لە رووداوی هێرشکردنەسەر
کێڵگەی گازی کۆرمۆر کرا و هەردوولا رووداوەکەیان بە هێرشکردنەسەر ژێرخانی وزە و
ئابووری هەرێمی کوردستان و عیراق وەسف کرد، ماسامیشی سوگایا پشتیوانی و هاوسۆزی وڵاتەکەی
بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئیدانەی هێرشەکەی کرد و هیوای خواست جارێکی دیکە ئەم
جۆرە هێرشانە دووبارە نەبێتەوە.
قوباد تاڵەبانی روونیکردەوە کە لەگەڵ ئەوەدانین گازی هەرێمی کوردستان هەناردەی
دەرەوە بکرێت، بەڵکو دەبێت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ناوخۆ و دابینکردنی کارەبا
بەکاربهێنرێت و بخرێتە خزمەت گەشەپێدانی ئابووری کوردستانەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بە گرنگییەوە باس لە پێویستیی پاراستنی ئاسایش
و سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، بە تایبەتیش لەم قۆناغەدا کە عیراق و
کوردستان بەرەو گەشەپێدانی ئابووری هەنگاودەنێن و کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ژاپۆن
و وڵاتانی دیکە خواستیان بۆ وەبەرهێنان لە عێراق زیاتر بووە.
لەم چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆکوەزیران بەهێزترکردنی پەیوەندییە ئابووری و
بازرگانییەکانی نێوان ژاپۆن و عێراق و هەرێمی کوردستان بە هەنگاوێکی پێویست زانی و
جەختیشی کردەوە کە ژاپۆن دەتوانێت رۆڵێکی زیاتر و کاریگەرتر ببینێت لە پرۆسەی گەشەپێدانی
کوردستان و عێراقدا.
لە تەوەرێکی دیکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پرۆسەی سیاسی عێراق لە دوای هەڵبژاردنەکانی
ئەنجومەنی نوێنەران. هەردوولا هیوایان خواست حکومەتی داهاتووی عێراق بە زوویی پێکبهێنرێت
و بە جۆرێک بێت کە جێی رەزامەندی هەموو پێکهاتەکان بێت.
سەبارەت بە پێگەی کوردیش لە عیراق، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت
پێگەی کورد لە بەغدا بەهێزتر بێت بۆ ئەوەی پێگەی هەرێم بەهێزتر و پارێزراوتربێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەمریکا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکات
01:09 PM - 2026-03-10 -
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ لە باشوری کوردستان بەڕێوەدەچێت
11:09 AM - 2026-03-10 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و نمەباران دەبارێت
10:34 AM - 2026-03-10 -
یادی 35 ساڵەی راپەڕین... چەندین ناوچەی دیکە ئازاد کران
09:02 AM - 2026-03-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 03:18 PM - 2026-03-10 ڕفعەت عەبدوڵا: شانازی بەجلی کوردی و بەها بەرزەکانی کوردەوارییەوە دەکەین
خێرە زەنگی مەترسی تەنها بۆ شاری سلێمانی لێ دەدەن؟
12:48 PM - 2026-03-10
دەروازە سنورییەکانی ئێران بەڕووی هەرێمدا دەکرێنەوە
12:29 PM - 2026-03-10
رۆژی جلی کوردی، لە پێشنیارێکەوە بۆ نەریتێکی نیشتمانی
10:09 AM - 2026-03-10
لەهەرێم دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد
09:46 AM - 2026-03-10
زۆرترین خوێنراو
-
نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی
جیهان 09:22 AM - 2026-03-10 -
یادی 35 ساڵەی راپەڕین... چەندین ناوچەی دیکە ئازاد کران
کوردستان 09:02 AM - 2026-03-10 -
بێ کارەبایی ئامێرەکانی راکێشانی پارە دەکوژێنێتەوە
کوردستان 11:05 PM - 2026-03-09 -
جەی پی مۆرگان: بەرهەمنەهێنانی نەوت زۆرترین کاریگەری لەسەر عیراق دەبێت
عیراق 09:16 PM - 2026-03-09 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:33 PM - 2026-03-09 -
400 خێزانی ئاوارەی عەفرین دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
کوردستان 04:54 PM - 2026-03-09 -
واو !!
بیروڕا 03:41 PM - 2026-03-09 -
قوباد تاڵەبانی: کار بۆ فرەسەرچاوەکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکەین
کوردستان 02:11 PM - 2026-03-09







دابەزێنە

