وەزارەتی رۆشنبیری هۆشداری لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکارانە دەدات
کوردستان 08:47 PM - 2025-11-27
راگەیاندنی وەزارەتی رۆشنبیری
وەزارەتی رۆشنبیری
وەزارەتی رۆشنبیری راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەداوە کە پێویستە سەرجەم میدیاکان خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکارانە و ئەو جۆرە هەواڵانە ناچنە قاڵبی ئازادی رادەربڕینەوە.
دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی رۆشنبیری:
بۆ/گشت میدیا بینراو و بیستراوەکان
بابەت / بڵاونەکردنەوەی هەواڵی بێ بنەما
ئاگاداری گشت میدیا بینراو و بیستراو و پۆرتاڵ رایەڵە ئەلیكترۆنییەکانيان دەکەینەوە، كە خۆيان بەدووربگرن لە بڵاوکردنەوەی هەر بابەت و هەواڵێکی بێ بنەما وە پێوستە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و نەبنە هۆی دروستکردنی ترس و گومان و تێکدانی ئاشتی كۆمەڵەیەتی، بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتانە ناچنە چوارچێوەی ئازادی رادەربڕینەوە بەتایبەتیش لە باری هەستیاری ئێستادا كە هەرێمی كوردستان وەكو قەوارەیەك لەلایەن نەیارانیەوە رووبەڕووی چەندين شێوازی دوژمنكاریانەی پڕ مەترسی بۆتەوە،
لەم کاتەدا ئەم هەڵسوکەوتە نابەرپرسانە لەلایەن هەر دەزگا و رایەڵێكی میدیاییەوە بكرێت دوورە لەیاسا و لۆژیک و پێچەوانەی ماددەی سێیەم/ بڕگەی سێیەمە لە (رێنمایی رێکخستنی فریکوینسی سپەیس لەهەرێمی کوردستان).
لهگهڵ رێزدا .....
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە
هەواڵی زیاتر
-
ئەمریکا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکات
01:09 PM - 2026-03-10 -
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ لە باشوری کوردستان بەڕێوەدەچێت
11:09 AM - 2026-03-10 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و نمەباران دەبارێت
10:34 AM - 2026-03-10 -
یادی 35 ساڵەی راپەڕین... چەندین ناوچەی دیکە ئازاد کران
09:02 AM - 2026-03-10
ئەمانەش ببینە
دەروازە سنورییەکانی ئێران بەڕووی هەرێمدا دەکرێنەوە
12:29 PM - 2026-03-10
رۆژی جلی کوردی، لە پێشنیارێکەوە بۆ نەریتێکی نیشتمانی
10:09 AM - 2026-03-10
لەهەرێم دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد
09:46 AM - 2026-03-10
نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی
09:22 AM - 2026-03-10
زۆرترین خوێنراو
-
یادی 35 ساڵەی راپەڕین... چەندین ناوچەی دیکە ئازاد کران
کوردستان 09:02 AM - 2026-03-10 -
بێ کارەبایی ئامێرەکانی راکێشانی پارە دەکوژێنێتەوە
کوردستان 11:05 PM - 2026-03-09 -
جەی پی مۆرگان: بەرهەمنەهێنانی نەوت زۆرترین کاریگەری لەسەر عیراق دەبێت
عیراق 09:16 PM - 2026-03-09 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:33 PM - 2026-03-09 -
400 خێزانی ئاوارەی عەفرین دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
کوردستان 04:54 PM - 2026-03-09 -
واو !!
بیروڕا 03:41 PM - 2026-03-09 -
قوباد تاڵەبانی: کار بۆ فرەسەرچاوەکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکەین
کوردستان 02:11 PM - 2026-03-09 -
وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی راگەیاند
ئابوری 02:01 PM - 2026-03-09







دابەزێنە

