زانكۆی راپەڕین، سەركەوتنێكی دیكەی مێژوویی تۆماركرد
کوردستان 08:06 PM - 2025-11-27
راگەیاندنی زانکۆی راپەڕین
زانکۆی راپەڕیتن
زانکۆی راپەڕین بەپێی تازەترین ڕیزبەندی نیۆرک تایمزی بەریتانی بە یەكەمی سەرئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی كوردستان دیاریکراوە.
لە درێژەی سەركەوتن و بەرەوپێشچوونەكانی زانكۆی راپەڕین لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا زانکۆی راپەڕین لە ڕیزبەندی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی تایمزی بەریتانیی (Times Higher Education Arab University Rankings) بۆ ریزبەندی ساڵی 2026 یەكەمی زانكۆ حكومییەكانی سەر ئاستی هەرێمی كوردستانی بەدەستهێنا كە شەوی چوارشەممە (٢٦ – ١١ – ٢٠٢٥) کۆتا وەشانی ڕیزبەندیەكە بڵاوكرایەوە.
زانكۆی راپەڕین، لەرێگەی لیژنەی رانكینكی زانكۆوە بۆ یەكەمجار لەساڵی ٢٠٢٤دا پێداویستییەكانی زانكۆی پێشكەشی ڕیزبەندی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی تایمزی بەریتانیی كرد و لەوەشانی ریزبەندییەكەدا وەكو هەنگاوی یەكەم بەپلەی“Reporter” 2024" خرایە ڕیزبەندیەکەوە.
لەناو زانكۆكانی جیهانی عەرەبیدا بەگشتی زانكۆی راپەڕین، رانكی لەنێوان 126 – 150 زانكۆدایە، كە ئاستی پێوانەی لە گروپی چوارەمە لەسەر ئاستی زانكۆكانی وڵاتانی عەرەبی، هەروەك لەنێوان زانكۆ حكومییەكانی كوردستان ئاستی یەكەمی بەدەستهێناوە.
هەر لەماوەی رابردوودا زانكۆی راپەڕین لە ریزبەندی (Impact Ranking) ی تایمزی بەریتانی توانی ئاستی یەكەم و بەرزترین ئاستی زانكۆكانی كوردستان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان تۆماربكات و لەسەر ئاستی عێراقیش لەریزبەندی شەشەم بەرزترین زانكۆدا بوو.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دەزگای (Times Higher Education) ؛ چەندین جۆر ریزبەندی جیاوازی بۆ زانكۆكان و دامەزراوە ئەكادیمییەكان هەیە، هەر لەماوەی رابردوودا لە ریزبەندی رانكی نێوان زانستەكانی زانكۆكاندا زانكۆی راپەڕین توانی دووەمی سەرئاستی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و سێیەم سەرئاستی زانكۆكانی عێراق بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەمریکا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکات
01:09 PM - 2026-03-10 -
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ لە باشوری کوردستان بەڕێوەدەچێت
11:09 AM - 2026-03-10 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و نمەباران دەبارێت
10:34 AM - 2026-03-10 -
یادی 35 ساڵەی راپەڕین... چەندین ناوچەی دیکە ئازاد کران
09:02 AM - 2026-03-10
ئەمانەش ببینە
دەروازە سنورییەکانی ئێران بەڕووی هەرێمدا دەکرێنەوە
12:29 PM - 2026-03-10
رۆژی جلی کوردی، لە پێشنیارێکەوە بۆ نەریتێکی نیشتمانی
10:09 AM - 2026-03-10
لەهەرێم دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد
09:46 AM - 2026-03-10
نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی
09:22 AM - 2026-03-10
زۆرترین خوێنراو
-
یادی 35 ساڵەی راپەڕین... چەندین ناوچەی دیکە ئازاد کران
کوردستان 09:02 AM - 2026-03-10 -
بێ کارەبایی ئامێرەکانی راکێشانی پارە دەکوژێنێتەوە
کوردستان 11:05 PM - 2026-03-09 -
جەی پی مۆرگان: بەرهەمنەهێنانی نەوت زۆرترین کاریگەری لەسەر عیراق دەبێت
عیراق 09:16 PM - 2026-03-09 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:33 PM - 2026-03-09 -
400 خێزانی ئاوارەی عەفرین دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
کوردستان 04:54 PM - 2026-03-09 -
واو !!
بیروڕا 03:41 PM - 2026-03-09 -
قوباد تاڵەبانی: کار بۆ فرەسەرچاوەکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکەین
کوردستان 02:11 PM - 2026-03-09 -
وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی راگەیاند
ئابوری 02:01 PM - 2026-03-09







دابەزێنە

