كورد دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق چی بكات؟
کوردستان 02:47 PM - 2025-11-27
کوردستانى نوێ
کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق
لەسەر ئەم پرسە، پرۆفیسۆر د. بورهان دەروێش سەرۆکی بەشی زانستە
رامیارییەکان لە زانکۆی کەركوك راگەیاند: دوای
ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن، پێویستە حكومەت دروستبكرێت، بەڵام ئێستا ململانێكان
زیاتر لەنێوان شیعەكاندایە بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەت، بە بۆچوونی من كورد و سوننە
ئێستا زیاتر تەماشاكارن، چونكە هەنگاونان بۆ دروستكردنی حكومەت لەلایەن شیعەوە
دەستپێدەكات، بۆئەوەی پۆستی سەرۆكی حكومەت بۆ خۆی بەرێت و پۆستی سەرۆكی كۆمار بۆ
كورد و سەرۆكی پەرلەمانیش بۆ سوننە بێت، بۆیە كێشە و ململانێ لەسەر پۆستی سەرۆكی
حكومەت دروستدەبێت لەنێوان هەردوو بەشەكەی شیعەدا، پێویستە كورد پەلەنەكات و نەچێتە
هیچ بەرەیەكەوە، چونكە پەلەكردن باش نییە، پێویستە كورد یەكگرتووبێت، چونكە سوننە
هەڕەشە دەكات، بۆئەوەی پۆستی سەرۆك كۆمارییان پێبدرێت، لە بری ئەوان پێویستە
جارێكی دیکە ئەو پۆستە كورد بە یەكگرتوویی وەریبگرێتەوە، پرۆفیسۆر د. بورهان دەروێش پێیوانییە موقتەدا سەدر بتوانێت رێگری بكات
لە پێکهێنانی حکومەت، چونكە بەرنامەی رێگریكردنی لەو هەنگاوە نییە، بەڵام بەبێ
سەدریش حكومەت دروستدەبێت، هەرچەندە قورسترین شت لە بابەتی پێكهێنانی حكومەت لای
شیعەكان، سەدرە.
راشیگەیاند: پێموانییە سودانی و مالیكی بەجیا
سەركەوتووبن لە پێكهێنانی حكومەت، راستە شیعەكان كورسییەكی زۆری پەرلەمانیان
بەدەستهێناوە، بەڵام پێكهینانی حكومەت وا ئاسان نییە، چونكە ئەوانیش
پەرتەوازەییەكی زۆریان لە ناوخۆی خۆیاندا هەیە، هەروەها هەموو لایەنە
نێودەوڵەتییەكانیش دەستیان لە یارییەكەدا هەیە، بەڵام ئەگەر پێكهێنانی حكومەت
ماوەیەكی زۆریشی پێبچێت، ئەوا لە كۆتاییدا هەر رێكدەكەون و حكومەت پێكدێت.
یەكگرتوویی كورد
پرۆفیسۆر د. بورهان دەروێش ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كورد بە یەكگرتوویی هەموو شتێك بە دەستدەهێنێت، بەڵام ئەوە مەحاڵە، چونكە یەكگرتن زۆر ئاسان نییە، ئەگەر كورد یەكگرتووبوایە رەنگدانەوەی دەبوو لەسەر ناوچە دابڕاوەكان، دەشڵێت: ئەم قسەیە دەكەم لەوانەیە ناخۆشیش بێت، پارتی كار لەسەر ئەوە دەكات كێشە نییە خۆی بدۆڕێت، بەس گرنگ ئەوەیە یەكێتی براوە نەبێت.
پۆستی سەرۆكی حكومەت
هەر سەبارەت بەم پرسە، د. یاسین تەها توێژەر و مامۆستای زانکۆ راگەیاند: دوای پەسەندكردنی ئەنجامەكانى هەڵبژاردن، كۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجامدەدرێت و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دێتەئاراوە، كە ئەویش پێویستی بە دوو لەسەر سێی دەنگەكانی ئەندامانی پەرلەمان هەیە، دواتر گەورەترین فراكسیۆن گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەت دەستپێدەكات و كەسێك لەلایەن سەرۆك کۆمارەوە بۆ ئەو پۆستە رادەسپێردرێت و پێویستە لەماوەی مانگێكدا حكومەتەكەی پێكبهێنێت و سوێندی یاسایی بخوات، هەڵبەتە كاندید زۆرە بۆئەوەی پۆستی سەرۆكی حكومەت وەربگرێت، هەڵبەتە پێكهێنانی حكومەتی عیراق گفتوگۆیەكی دوورودرێژی دەوێت و پێویستی بە رەزامەندیی ئێران و ئەمریكا و نەجەف و هێزە شیعەكان و سوننەكان و كوردیشە.
كورد پێكهاتەی سەرەكییە لە عیراقدا
د. یاسین تەها زیاتر قسەی كرد و وتی: كورد وەك یەكێك لە پێكهاتە سەرەكییەكانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی حكومەت و پێكهێنانی حكومەت رۆڵی هەیە و مەرج نییە هەموو ئەو هێزە كوردیانەی بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانیان كردووە، كورسی وەزارەتیان بەربكەوێت.
قۆناغی ئێستا و پێشوو جیاوازە
هەر سەبارەت بەم بابەتە، د. دڵشاد عومەر مامۆستای زانكۆ، رایگەیاند: عیراق لە دوای ساڵی 2003 وە بە قۆناغێكدا تێدەپەڕێت، كە جیاوازترە لەو قۆناغەی پێشتر هەبووە، بۆیە لەوكاتەوە تائێستا سیستمێكی جیاواز بۆ بەڕێوەبردنی وڵات هەیە، ئەم سیستمە پێكهاتووە لەوەی هەموو لایەنە سیاسییەكان رێككەوتوون لەسەرئەوەی عیراق بەشێوەیەكی تەوافوقی لەنێوان پێكهاتەكان و لایەنە سیاسییەكاندا بەڕێوەببرێت، بۆیە بە بۆچوونی من دوای ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی 2025، هیچ جیاوازییەكی نابێت لەو بەڕێوەبردنەی پێش ئەم هەڵبژاردنە هەبووە.
ئەوەشیخستەڕوو: ئەمجارە ئەمریكا بە پڕۆژەیەكی تۆكمە و گرنگ هاتۆتەوە سەر گۆڕەپانی سیاسی لە عیراقدا بۆئەوەی هەژموونی ئێران كەمبكاتەوە لە رێگای نەهێشتنی ئەو دەسەڵات و لایەنە سیاسی و پارتانەی نزیكن لە تاران و هەوڵدەدات هەژموویانیان كەمبكاتەوە.
كورد یەكدەنگ نییە
د. دڵشاد عومەر ئاماژەی بەوەشکرد: یەكێك لە كێشەكانی كورد ئەوەیە لەئێستادا یەكدەنگ نییە، ئەگەر بەراوردی ئێستای كورد بكەین بە 15 بۆ 20 ساڵ پێش ئێستا، زۆر جیاوازە، چونكە ئەوكاتە كورد كوتلەیەكی سیاسیی نەتەوەیی یەكگرتوو بوو، ئامانجی هەبوو دەیزانی لە عیراقدا كار بۆچی دەكات، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو كارەكتەرە سیاسییە كارێزمایانەی لەو سەردەمەدا هەبوون.
کوردستانى نوێ / PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەردانەکانی قوباد تاڵەبانى بۆ بەغداد لە مووچەوە بۆ حکومەتێکی بەهێز
11:08 AM - 2025-12-08 -
چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە باسی لێوەدەکرێت
06:55 PM - 2025-12-08 -
سکرتاریەت دۆستێکی دێرینی سەرۆک مام جەلال بەسەردەکەنەوە
06:14 PM - 2025-12-08 -
سەرکەوت زەکی: فراکسیۆنی یەکێتی بەرگریکاری مافی خەڵکە
04:26 PM - 2025-12-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: بودجە نەبێتە بابەتی ناکۆکی و ململانێی سیاسی
03:23 PM - 2025-12-08
یهك مووچه مسۆگهره و چارهنوسی دوانیش نادیاره
02:19 PM - 2025-12-08
قوباد تاڵەبانی: پێویستە کۆدەنگی لەنێوان لایەنەکان دروستبکرێت
01:02 PM - 2025-12-08
دوای ساڵێك له رووخانی ئهسهد چی لهسووریا گۆڕدرا ؟
10:47 AM - 2025-12-08
زۆرترین خوێنراو
-
ویژدانی سیاسی
بیروڕا 10:04 AM - 2025-12-08 -
153هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:09 AM - 2025-12-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەگەڵ حكومەتێكی بەهێزو كارا دایە
کوردستان 11:31 PM - 2025-12-07 -
قوباد تاڵەبانی: ئەركی حكومەتی داهاتووی عیراقە بودجەو موچەی هەرێم دابینبكات
کوردستان 10:34 PM - 2025-12-07 -
سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكرێن
کوردستان 09:46 PM - 2025-12-07 -
قوباد تاڵەبانی: بودجە مافی خەڵكەو نابێت بخرێتە چوارچێوەی ململانێ سیاسییەكانەوە
کوردستان 08:23 PM - 2025-12-07 -
قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغداد دەکات
کوردستان 05:04 PM - 2025-12-07 -
وەرگرتنی خوێندکاران لە نێوان زانکۆکانی ناوەند و هەرێم رادەگەیەنرێت
کوردستان 04:42 PM - 2025-12-07



.jpg)


.jpg)
دابەزێنە

