قوباد تاڵەبانی: هێرشكردنەسەر كۆرمۆر تاوانێكی تیرۆریستییە
کوردستان 11:08 AM - 2025-11-27
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم، پەیامێكی لەبارەی هێرشكردنەسەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر بڵاوكردەوە و رایگەیاند: هێرشكردنەسەر كۆرمۆر، تاوانێكی تیرۆریستییە و چەند بارەبوونەوەی بۆ ژێرخانی ئابووریی كوردستان پەرەسەندنێكی مەترسیدارە و پێویستی بە هەنگاویی كردەییە، راشیدەگەیەنێت: ئەركی حكومەتی فیدراڵە بكەرانی ئەم هێرشە رووبەڕووی سزا بكاتەوە، چونكە بەردەوامی ئەم هێرشانە چیتر قبوڵكراونییە و دەبێت هەنگاوی سەرەكیی حكومەتی داهاتووی عیراق كۆتاییهێنان بێت بەم دۆخە.
دەقی پەیامەكە:
هێرشكردنەسەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر، تاوانێكی تیرۆریستی گەورە و بە ئامانجگرتنی ژیان و گوزەرانی رۆژانەی خەڵك و ژێرخانی ئابووریی كوردستان و هەموو عیراقە، چەند بارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە بۆسەر ژێرخانی ئابووریی كوردستان پەرەسەندنێكی مەترسیدارە و پێویستی بە هەنگاویی كردەییە.
ئەركی حكومەتی فیدراڵە بە خێرایی بكەران و ئەوانەی لە پشت ئەم هێرشەوەن بۆ رای گشتی ئاشكرا بكات و رووبەڕووی سزا و لێپرسینەوەی یاساییان بكاتەوە. هەروەها جەخت دەكەینەوە بەردەوامی ئەم جۆرە هێرشانە لەلایەن گروپ و هێزی دەرەوەی دەوڵەت چیتر قبوڵكراونییە و ناسەقامگیریی سیاسی و ئەمنی لێ دەكەوێتەوە. هەربۆیە هەنگاوی سەرەكیی حكومەتی داهاتووی عێراق دەبێت كۆتاییهێنان بەم دۆخە و سزادان و كۆكردنەوەی گروپ و هێزە چەكدارەكانی دەرەوەی دەوڵەت بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەمریکا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکات
01:09 PM - 2026-03-10 -
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ لە باشوری کوردستان بەڕێوەدەچێت
11:09 AM - 2026-03-10 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و نمەباران دەبارێت
10:34 AM - 2026-03-10 -
یادی 35 ساڵەی راپەڕین... چەندین ناوچەی دیکە ئازاد کران
09:02 AM - 2026-03-10
ئەمانەش ببینە
دەروازە سنورییەکانی ئێران بەڕووی هەرێمدا دەکرێنەوە
12:29 PM - 2026-03-10
رۆژی جلی کوردی، لە پێشنیارێکەوە بۆ نەریتێکی نیشتمانی
10:09 AM - 2026-03-10
لەهەرێم دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد
09:46 AM - 2026-03-10
نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی
09:22 AM - 2026-03-10
زۆرترین خوێنراو
-
یادی 35 ساڵەی راپەڕین... چەندین ناوچەی دیکە ئازاد کران
کوردستان 09:02 AM - 2026-03-10 -
بێ کارەبایی ئامێرەکانی راکێشانی پارە دەکوژێنێتەوە
کوردستان 11:05 PM - 2026-03-09 -
جەی پی مۆرگان: بەرهەمنەهێنانی نەوت زۆرترین کاریگەری لەسەر عیراق دەبێت
عیراق 09:16 PM - 2026-03-09 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:33 PM - 2026-03-09 -
400 خێزانی ئاوارەی عەفرین دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
کوردستان 04:54 PM - 2026-03-09 -
واو !!
بیروڕا 03:41 PM - 2026-03-09 -
قوباد تاڵەبانی: کار بۆ فرەسەرچاوەکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکەین
کوردستان 02:11 PM - 2026-03-09 -
وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی راگەیاند
ئابوری 02:01 PM - 2026-03-09







دابەزێنە

