دیدارە دیپلۆماسییەكانی قوباد تاڵەبانی ئاسۆی چارەسەری كێشەكانە
کوردستان 10:45 AM - 2025-11-27
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
دیدارە دیپلۆماسییەكانی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لەهەریەك لە محەمەد سلێمان ئەلعسیری، كونسوڵی گشتیی شانشینی سعودیە، پاتریك دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق، ماتیاس ڤێلە، جێگری كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا كرد.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد لە محەمەد سلێمان ئەلعسیری، كونسوڵی گشتیی شانشینی سعودیە.
لەو دیدارەدا گفتوگۆیان كرد لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ هاتنی گروپێك لە پزیشكانی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان بۆ سلێمانی بە مەبەستی ئەنجامدانی كۆمەڵێك نەشتەرگەری بۆ منداڵان.
جێگری سەرۆكوەزیران سوپاسی حكومەتی سعودیەی كرد بۆ ئەم هاوكارییەیان و هیوای خواست ئاستی هاوكاری و پەیوەندییەكان لە داهاتوودا فراوانتر بكرێت.
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا كۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران پێشوازیكرد لە پاتریك دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق و پێكەوە لەبارەی پێكهێنانی هەردوو حكومەتی داهاتووی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ و چەند پرسێكی دیكەی جێی بایەخی هەردوولا گفتوگۆیان كرد.
لە تەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی چوارشەمە(26/11/2025) بەڕێوەچوو، باس لە پرۆسەی سیاسیی عیراق لە دوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی فیدراڵ كرا. قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا كە دەبێت حكومەتی داهاتووی عیراق گرنگی بە پرۆسەی گەشەپێدان و هەمەچەشن كردنی ئابووریی عیراق بدات و زەمینەی گونجاو بڕەخسێنێت بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی لە هەموو كەرتەكان و لە هەموو ناوچە جیاوازەكانی عێراق.
جەختیشی كردەوە كە ئەركی هەردوو حكومەتی داهاتووی عیراق و هەرێمی كوردستانە كێشەكانی نێوانیان بە شێوەیەكی بنەڕەتی و بەپێی دەستور چارەسەر بكەن و پێكەوە كاربكەن بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی ئابووریی عیراق و كوردستان.
سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی هەرێم و پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی هەرێمیش، قوباد تاڵەبانی روونیكردەوە كە حكومەتی داهاتووی هەرێم دەبێت بەپێی پرەنسیپی هاوبەشیی راستەقینە پێك بهێنرێت، وتیشی: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەشداری لە حكومەتێكدا ناكات كە بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو شار و ناوچەكانی كوردستان نەكات. قوباد تاڵەبانی: چارەسەری ریشەیی هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستانە
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: لەگەڵ بەڕێز ماتیاس ڤێلە، جێگری كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا گفتوگۆمان كرد لەبارەی كاری هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی كۆچی نایاسایی.
راشیگەیاند: جەختمان كردەوە چارەسەری ریشەیی هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستانە بۆ گەشەپێدانی ئابووری لە شار و ناوچە جیاوازەكان.
قوباد تاڵەبانی: چارەسەری ریشەیی هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستانە
هاوكات قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ماتیاس ڤێلە، جێگری كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا كۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی كاری هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی كۆچی نایاسایی كرد.
هاوكات جەختیان لە چارەسەری ریشەیی هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستانە بۆ گەشەپێدانی ئابووری لە شار و ناوچە جیاوازەكان كردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەمریکا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکات
01:09 PM - 2026-03-10 -
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ لە باشوری کوردستان بەڕێوەدەچێت
11:09 AM - 2026-03-10 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و نمەباران دەبارێت
10:34 AM - 2026-03-10 -
یادی 35 ساڵەی راپەڕین... چەندین ناوچەی دیکە ئازاد کران
09:02 AM - 2026-03-10
ئەمانەش ببینە
دەروازە سنورییەکانی ئێران بەڕووی هەرێمدا دەکرێنەوە
12:29 PM - 2026-03-10
رۆژی جلی کوردی، لە پێشنیارێکەوە بۆ نەریتێکی نیشتمانی
10:09 AM - 2026-03-10
لەهەرێم دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد
09:46 AM - 2026-03-10
نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی
09:22 AM - 2026-03-10
زۆرترین خوێنراو
-
یادی 35 ساڵەی راپەڕین... چەندین ناوچەی دیکە ئازاد کران
کوردستان 09:02 AM - 2026-03-10 -
بێ کارەبایی ئامێرەکانی راکێشانی پارە دەکوژێنێتەوە
کوردستان 11:05 PM - 2026-03-09 -
جەی پی مۆرگان: بەرهەمنەهێنانی نەوت زۆرترین کاریگەری لەسەر عیراق دەبێت
عیراق 09:16 PM - 2026-03-09 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:33 PM - 2026-03-09 -
400 خێزانی ئاوارەی عەفرین دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
کوردستان 04:54 PM - 2026-03-09 -
واو !!
بیروڕا 03:41 PM - 2026-03-09 -
قوباد تاڵەبانی: کار بۆ فرەسەرچاوەکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکەین
کوردستان 02:11 PM - 2026-03-09 -
وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی راگەیاند
ئابوری 02:01 PM - 2026-03-09







دابەزێنە

