وه‌ستا ره‌سوڵ: كاره‌كانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه 80%ی ته‌واو بووه
کوردستان 05:43 PM - 2025-11-08
راگەیاندنی فەرماندەیی هێزی یەدەگ
وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی فەرماندەیی هێزی یه‌ده‌گ
هاوپه‌یمانان هه‌وڵی جدی بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن و وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی هێزی یه‌ده‌گیش رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ندێك كێشه ماون و به‌ڵام له80%ی كاری یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ته‌واو كراوه.
وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی فەرماندەیی هێزی یه‌ده‌گ له لێدوانێكیدا له باره‌ی بۆچوونی یه‌كێتی له‌سه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: جه‌نابی مام جه‌لال كۆك بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته هێزه‌كه‌مان نیشتمانیی بێت و قوربانی زۆریشمان له‌و پێناوه‌دا دا، هه‌روه‌ها بۆچوونیشی وابوو كه له‌گه‌ڵ عیراقدا یه‌ك سیستمی به‌رگریمان هه‌بێت و پێكه‌وه سیستمی به‌رگری به‌هێز بكه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆلێژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالانی پێشكه‌ش به عیراق كرد.
له باره‌ی دروستبوونی یه‌كه‌ی70 و 80 و یه‌كگرتنه‌وه‌یان، وه‌ستا ره‌سوڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: له‌گه‌ڵ دروستبوونی یه‌كه‌ی 70 و 80 هه‌وڵدرا هه‌ردوو یه‌كه‌كه له ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا یه‌كبگرێته‌وه، ئێستاش هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌یه‌وێت ئه‌م هێزانه یه‌كبگرنه‌وه، ئه‌و كاته‌شی كه راوێژكاری سه‌رۆك بافڵ بووم، سه‌رۆك زۆر جدی بوو له‌وه‌ی كه ئه‌م هێزانه یه‌كبگرنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵ هه‌یه غه‌در له هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی بكرێت، وه‌ك له‌پێكهێنانه‌وه‌ی هێزه‌كان و بردنی فیرقه‌ی زیاتر و ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانده‌ییدا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هاوكارییه‌كان بۆ هێزه‌كانی 70 بۆ دروستكردنی فیرقه‌كان وه‌ك پێویست نییه، هه‌موو ئه‌مانه هۆكار بوون بۆ سستبوونی یه‌كگرتنه‌وه‌كه.
وتیشی: پێویسته ئه‌و هێزانه یه‌كبگرنه‌وه، ئه‌مه بۆچوونی هاوپه‌یمانانه و ده‌بێت یه‌كبگرێته‌وه، هاوپه‌یمانان فشار ده‌كه‌ن نه‌ك رێنمایی بده‌ن، به‌ڵام له‌ئێستادا له 80%ی كاره‌كان له رووی هونه‌رییه‌وه ته‌واو بووه، دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ش ته‌نها له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌وه فه‌رمان وه‌رده‌گیرێت.
له باره‌ی به شه‌ڕ‌ی داعش و رۆڵی هێزه‌كانی 70، وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی یه‌ده‌گ ئاشكرایكرد: رۆڵ و كاریگه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی له شه‌ڕ‌ی دژ به تیرۆرستانی داعش یه‌كجار زۆر بوو، ئه‌مه‌ش هه‌موو لایه‌ك و هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكاش ده‌یزانن، به‌ڵام چونكه شه‌ڕ‌ه‌كه دژ به‌كورد بوو، ئێمه هه‌مووان بێ جیاوازی به‌رگریمان ده‌كرد و باسی حزبایه‌تی تیایدا نه‌ده‌كرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کافرۆشی و یەکێتی دووانەیەکی لەیەک دانەبڕاون
09:08 PM - 2025-11-08 -
لە موسڵ هۆڵی شەهیدانی یەکێتی کرایەوە
04:59 PM - 2025-11-08 -
سەرۆککۆمار: رێڕەوی دیموکراسی بە ئیرادەی نیشتمانیی بەردەوام بێت
04:21 PM - 2025-11-08 -
محه‌مه‌د دووشیوانی: لای پارتی هه‌ڵبژاردن له‌ئاكرێ كۆتایی هات
03:06 PM - 2025-11-08
ئەمانەش ببینە
وه‌ستا ره‌سوڵ: كاره‌كانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه 80%ی ته‌واو بووه
05:43 PM - 2025-11-08
کۆمسیۆن: سبەینی 270 هەزار کەس لە هەرێم بەشداری لە دەنگدانی تایبەت دەکەن
03:24 PM - 2025-11-08
یه‌كێتی چۆن بووه پێشه‌نگی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن؟
01:58 PM - 2025-11-08
له‌تیف نێروه‌یی: له‌م بانگه‌شه‌یه‌دا به‌روونی جیاكاری حكومه‌ت ده‌ركه‌وت
12:44 PM - 2025-11-08
زۆرترین خوێنراو
-
یه‌كێتی چۆن بووه پێشه‌نگی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن؟
کوردستان 01:58 PM - 2025-11-08 -
خزمەتگوزاری مافی خەڵکە، نەک ئامرازی هەڵسەنگاندن
بیروڕا 01:01 PM - 2025-11-08 -
له‌تیف نێروه‌یی: له‌م بانگه‌شه‌یه‌دا به‌روونی جیاكاری حكومه‌ت ده‌ركه‌وت
کوردستان 12:44 PM - 2025-11-08 -
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کاتی دەستپێکردنی دەنگدانی تایبەتی راگەیاند
کوردستان 10:08 AM - 2025-11-08 -
هەربژی خانەقینی عەتری شارەکان
بیروڕا 10:06 AM - 2025-11-08 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: سندوقەکانی دەنگدان سەوزپۆش بکەن
کوردستان 09:31 PM - 2025-11-07 -
مەراسیمی هێزی تۆین لە بەغداد، گەیشتە بەغداد
عیراق 09:24 PM - 2025-11-07 -
سۆسیال دیموکراتی سوید پشتیوانی لیستی 222ی یەکێتییە
کوردستان 08:32 PM - 2025-11-07


.jpg)


دابەزێنە

