خزمەتگوزاری مافی خەڵکە، نەک ئامرازی هەڵسەنگاندن
بیروڕا 01:01 PM - 2025-11-08
سۆران داوودی
سۆران داوودی
با لەو پرسیارەوە دەستپێبکەین ئایا حکوومەتی هەرێممان بۆ هەموو خەڵک دەوێت ، یان ئیدارەیەکی حزبی کە مامەڵە لەگەڵ سەرچاوەکاندا وەک دەستکەوتی سیاسی بکات؟
کاتێک لایەنێکی سیاسی دێت و دەڵێت کە وەک پارتێک ناتوانێت خزمەتگوزاری لە ناوچەیەک پێشکەش بکات و لێی قەدەغەکراوە ، ئەوە سکاڵایەک نییە یان بەرگرییەک نییە، لە مافێک بەڵکو دانپێدانانێکی ڕاشکاوانەیە بەوەی کە خزمەتگوزاری، لە دیدی ئەواندا، ئامرازێکی حزبییە نەک ئەرکێکی حکوومی. وەک ئەوەی کارەبا و ئاو و پەروەردە و تەندروستی مافی گشتی نەبن، بەڵکو "ئیمتیازاتی حزبی" بن و تەنها بدرێن بەوانەی ملکەچن و ئاڵای دڵسۆزی بەرز دەکەنەوە.
ئەم دانپێدانانە ئاشکرای دەکات، کە حکوومەتی هەرێم لە دەسەڵاتی یەک پارتدا کۆبۆتەوە و ئاماژەیەکی روونیشە کە چەمکی بێلایەنی و دادپەروەری لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریدا نەماوە هەروەها پەکخستنی ڕۆڵی دامەزراوەکانە و گۆڕینیانە بۆ ئامرازی کۆنترۆڵکردن .
کاتێک زیاتر لە *78%*ی توانای دارایی حکوومەتی هەرێم تەرخان دەکرێت، بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حزبی زەرد، و ناوچەکانی سلێمانی، گەرمیان و ڕاپەڕین بەجێدەهێڵرێن بۆ ئەوەی بەرگەی پەراوێزخستن و فشاری خزمەتگوزاری و پەکخستنی پڕۆژەکان بگرن، ئەوە ناکۆکییەکی سیاسی نییە، بەڵکو بڕیارێکی نەخشە دارێژراوە بۆ ملکەچکردنی ناوچەیەکی تەواو.
ئەم جیاکارییە تەنها شیکردنەوە یان بانگەشەی هەڵبژاردن نییە، بەڵکو ڕاستییەکە خاوەنەکانی بە زمان دەیڵێنەوە و شانازی پێوەدەکەن.
ئەوەی لەم کەین و بەینەدا زۆر مەترسیدارە بەهاکان تەنها لە دڵسۆزی بۆ حزب پێش هاووڵاتییبوون خۆی بەرجەستە دەبێتەوە ، تەنانەت لەناوچەی هەژموونی خۆشیاندا.
هەموو کەسیش تێبینی دەکات، کێشەکە تەنها لە نێوان دوو ناوچەدا نییە، بەڵکو لەناو هەموو ناوچە و شار و گەڕەکێکدایە.
تەنانەت لە جوگرافیای هەژموونی پارتیدا ، ئەو گەڕەک و شارۆچکانەی کە دەنگیان پێ نادەن و ملکەچی نین، بێبەش دەکرێن لە:
• قیرتاوکردنی ڕێگاوبانەکان
• دروستکردن و پەرەپێدانی قوتابخانەکان
• ناوەندەکانی تەندروستی و خزمەتگوزاری پزیشکی
• پڕۆژەکانی شارەوانی و ژێرخانی ئابووری
هۆکارەکەش هیچ نییە، تەنها ئەوە نەبێت کە لانگییری تەواویان پێشکەش نەکردووە
کەواتە لە زۆنی زەردا لایەنگییری، نەک هاووڵاتیبوون، پێوەری خزمەتگوزارییە
ئەمە ئیدارەدانی هەرێم نییە بەڵکو عەقڵییەتی کۆنترۆڵە.
کاتێک یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێداگری دەکات لەسەر ڕاگرتنی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ تاوەکو دادپەروەری بەدی دەکرێت،ئەم هەڵوێستە بۆ بەدەستهێنانی پشک یان کورسی نییە، بەڵکو رێڕەوێکی سیاسی و ئەخلاقی ڕوون دادەنێت کە
١-خزمەتگوزاری بۆ هەموو هەرێم نەک بۆ یەک ناوچە.
٢-یەکسانی لە نێوان سلێمانی، گەرمیان، ڕاپەڕین و هەولێر و دهۆک.
٣- ڕێزگرتن لە ماڵی گشتی و دابەشکردنی بە دادپەروەری.
٤-حکوومەتێک کە لە نووسینگەکانی پارتیەوە بەڕێوە نەبرێت.
٥-دامەزراوەکان خزمەتی خەڵک بکەن نەک تەنها بۆ ئەوانەی لایەنگییری پارتین.
ئەمە داواکارییەکی گروپگەری حزبی نییە، بەڵکو چەمکێکە بۆ حوکمڕانی.
کوردستان لە ناکۆکی کورسییەکاندا ناژیت، بەڵکو ناکۆکی دوو فەلسەفەی حوکمڕانییە
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە موسڵ هۆڵی شەهیدانی یەکێتی کرایەوە
04:59 PM - 2025-11-08 -
سەرۆککۆمار: رێڕەوی دیموکراسی بە ئیرادەی نیشتمانیی بەردەوام بێت
04:21 PM - 2025-11-08 -
محهمهد دووشیوانی: لای پارتی ههڵبژاردن لهئاكرێ كۆتایی هات
03:06 PM - 2025-11-08 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: سندوقەکانی دەنگدان سەوزپۆش بکەن
09:31 PM - 2025-11-07
ئەمانەش ببینە
وهستا رهسوڵ: كارهكانی یهكگرتنهوهی هێزی پێشمهرگه 80%ی تهواو بووه
05:43 PM - 2025-11-08
کۆمسیۆن: سبەینی 270 هەزار کەس لە هەرێم بەشداری لە دەنگدانی تایبەت دەکەن
03:24 PM - 2025-11-08
یهكێتی چۆن بووه پێشهنگی بانگهشهی ههڵبژاردن؟
01:58 PM - 2025-11-08
لهتیف نێروهیی: لهم بانگهشهیهدا بهروونی جیاكاری حكومهت دهركهوت
12:44 PM - 2025-11-08
زۆرترین خوێنراو
-
خزمەتگوزاری مافی خەڵکە، نەک ئامرازی هەڵسەنگاندن
بیروڕا 01:01 PM - 2025-11-08 -
لهتیف نێروهیی: لهم بانگهشهیهدا بهروونی جیاكاری حكومهت دهركهوت
کوردستان 12:44 PM - 2025-11-08 -
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کاتی دەستپێکردنی دەنگدانی تایبەتی راگەیاند
کوردستان 10:08 AM - 2025-11-08 -
هەربژی خانەقینی عەتری شارەکان
بیروڕا 10:06 AM - 2025-11-08 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: سندوقەکانی دەنگدان سەوزپۆش بکەن
کوردستان 09:31 PM - 2025-11-07 -
مەراسیمی هێزی تۆین لە بەغداد، گەیشتە بەغداد
عیراق 09:24 PM - 2025-11-07 -
سۆسیال دیموکراتی سوید پشتیوانی لیستی 222ی یەکێتییە
کوردستان 08:32 PM - 2025-11-07 -
پەیامی کۆتایی سەرپەرشتیاری بازنەکانی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن
کوردستان 07:40 PM - 2025-11-07


.jpg)
.jpg)


دابەزێنە

