riklam

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کاتی دەستپێکردنی دەنگدانی تایبەتی راگەیاند

کوردستان 10:08 AM - 2025-11-08
جومانە غەلای PUKMEDIA

جومانە غەلای

هەڵبژاردن

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند: سەعات 7:00ی بەیانی رۆژی یەکشەممە دەنگدانی تایبەت بە بەشداری زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگدەر دەستپێدەکات.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی رایگەیاند: یەک ملیۆن و 313 هەزار و 980 دەنگدەری تایبەت لە سەرانسەری عیراق هەیە و سبەینێ یەکشەممە 9ی 11ی 2025 لە سەعات 7:00ی بەیانییەوە تا سەعات 6:00ی ئێوارە مافی دەنگدانیان هەیە، هەروەها 9 ناوەند و چوار هەزار و 501 وێستگەی دەنگدانی تایبەت لە تەواوی عیراق هەیە.


ئاماژەی بەوەشکرد: هاوکات لەگەڵ دەنگدانی تایبەتدا 26 هەزار و 538 ئاوارە مافی دەنگدانیان هەیە و 27 ناوەند و 97 وێستگەی دەنگدانیش بۆ ئەوان ئامادەکراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە سەعات 7:00ی ئەم بەیانییە  8ی 11ی 2025 بانگەشەی هەڵبژاردنی تەواوی حزب و کاندیدەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆتایی هات و وابڕیارە رۆژی 11ی 11ی 2025 دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عیراق بەڕێوەبچێت و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە لیستی ژمارە 222 لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی ( لەناویدا هەڵەبجە)، دهۆک و کەرکوک و  دیالە بەشداری کردووە، هاوکات لە پارێزگای نەینەواش بە هاوپەیمانیی خەڵکی نەینەوا بە لیستی ژمارە 281 و لە بەغدادیش بە کاندیدی ژمارە 89 لە لیستی ژمارە 207ی (الإعمار والتنمية)  بەشداری کردووە، هاوکات لە پارێزگای سەلاحەدینیش بە یەک کاندید لە ناو لیستی هاوپەیمانی جەماوەری نیشتمانیی بە ژمارە 240 بەشداری لە هەڵبژاردنەکەی رۆژی 11ی11ی2025 دا دەکات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket