riklam

هەربژی خانەقینی عەتری شارەکان

بیروڕا 10:06 AM - 2025-11-08
عیماد ئەحمەد عیماد ئەحمەد

عیماد ئەحمەد

بیروڕا

رۆژی 5/11/2025  لە تەنیشت ئەڵوەن، لە خانەقین، شارە سەوزەکەی یەکێتی، پەردە لەسەر پەیکەری یەکێک لە دیارترین تێکۆشەرەکانی رێگەی کوردایەتی و فیلەتەنەکەی یەکێتی جەبار فەرمان، لادرا. لە هەمان رۆژدا پەردە لەسەر پەیکەری یەکێک لە مەزنترین رابەری کوردایەتی رەوانشاد مام جەلال لە کەرکوکی قودسی کوردستان، لادرا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کوڕی گەورەی سەرۆک مام جەلال، پەردەلادانەکەی بەجێهێشت بۆ هەڤاڵەکانی لە کەرکوک، کە بە عەتر و ئارەقی ماندووبوونیان لە شاری بابەگوڕگوڕ، رۆحی مام جەلال و شەهیدانی کەرکوکیان شاد کرد.

سەرۆکی یەکێتی کە هات بۆ خانەقینی شەهیدان و لانکەی یەکێتی و کوردایەتی، بە هاتنەکەی دڵی هەزاران خەڵکی ئەم شارە بێنازەی خۆشکرد، لەناو جەماوەرێکی بێ ئەندازە و جۆشوخرۆشی خانەقینییەکاندا، وتارێکی نایاب و بەهێزی پێشکەش کرد. لەوکاتەدا بەڕاستی لە ئاسمانی خۆشی و خەمدا رامابووم، وەک قەقنەز بەرەو خۆری ئاوات دەفڕیم!

خۆشحاڵم کە شادمانی لەسەر رووخساری خانەقینییەکان و دڵگەرمی و کوردپەروەریی خەڵکی شارەکەم و ئەم رۆژە گەشەی خانەقین دەبینم.

سوپاس بۆ بافڵی خاکی لە هەڵسوکەوت و زیرەک لە دید و بۆچووندا، کە بە سۆز و پەرۆشییەکی مام جەلال ئاساوە، ناوی شەهید و ناودارەکانی خانەقینی دەوتەوە، چاوەکانم پڕببوون لە فرمێسک و ئەو رۆژگارانەم هاتەوەیاد، چۆن لەگەڵ ئەو پیاوخاسانە لەپێناو مافی رەوای خەڵکی کوردستاندا خەباتمان دەکرد. ئەوان رۆشتن و ئێمە ماینەوە تا ئەم رۆژە ببینین کە شارەکەمان سەوز دەچێتەوە و ناوی ئەوان لەسەر زمانی خەڵکە و بە شکۆمەندییەوە دەوترێتەوە، 

لەوکاتەشدا ئەوان لە ناخمدا زیندووبوونەوە، منیش فڕیم بۆ لای ئەوان!

خودایە شکور نەمردم و ئەم جۆش و خرۆشەی شارەکەی خۆمم بینی، دوای ئەو هەموو غەدری (تەعریب، تەهجیر و تەرحیل)ەی رژێمی دیکتاتۆری بەعس. ئێمە لە نائومێدیی ساڵی 1975 و نسکۆی شۆڕشی ئەیلول و خۆبەزلزانینی بەعسدا، کۆمەڵێک گەنجی خوێن گەرمی ئەوسا، شانماندایە بەر باری شۆڕش و کوردایەتی. 

بەخوێنی دەیان شەهید و ماندووبوونی سەدان تێکۆشەر و پێشمەرگە و زیندانی سیاسی، باخەکانی خانەقین ئاودراون، ئەمڕۆ زگاری شیرین و شیلەی دارخورماکانی شارەکەم دەکەین و یادی تێکۆشەرە قارەمانەکان دەکەینەوە، خۆشحاڵم کە شادمانی لەسەر رووخساری خانەقینییەکان و دڵگەرمی و کوردپەروەریی خەڵکی شارەکەم و ئەم رۆژە گەشەی خانەقین دەبینم.

درود بۆ رۆحی شەهیدان.
سڵاو لە تێکۆشەرە ماندوونەناسەکان.
هەربژی خانەقینی عەتری شارەکان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket