riklam

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کافرۆشی و یەکێتی دووانەیەکی لەیەک دانەبڕاون

کوردستان 09:08 PM - 2025-11-08
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیاندنى شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتی

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 8ی تشرینی دووەمی 2025، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە گوندی (کوپەلە)ی سەر بەقەزای بازیان، بەشداریکرد لە دیدارێکی بەفراوانی خزمانی عەشیرەتی گەورەی کافرۆشی.

لەو دیدارەدا، لێپرسراوی ئەنجومەن، وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا باسی لە مێژووی پڕ لە فیداکاریی عەشیرەتی کافرۆشی کرد لە شۆڕشەکانی کورددا بەتایبەتی لە شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا، کە هەمیشە پاڵپشتی پێشمەرگە و شۆڕش بوون و لەو پێناوەشدا دەیان رۆڵەی تێکۆشەریان شەهیدبوون، لەو بارەیەوە هەڤاڵ شێخ جەعفەر وتی: کافرۆشی و یەکێتی دووانەیەکی لەیەک دانەبڕاون.

هەروەک باسی لە هەڵوێستی خزمانی کافرۆشی کرد، لە بەرگریکردن لە حکومەتی هەرێم و دەستکەوتەکانی دیکەی میللەتەکەماندا، پاشان تیشکی خستەسەر پەیوەندی پتەوی عەشیرەتی کافرۆشی لەگەڵ عەشیرەت و ناوچەکانی دەوروبەریاندا کە هەمیشە پەیوەندییەکی باش و ئەرێنیانە بووە.

هەر لەو دیدارەدا، پارێزەر هێرش ئەحمەد، بەناوی عەشیرەتی کافرۆشییەوە وتەیەکی پێشکەش کرد و ستایشی هەڵوێستی شێخ جەعفەر-ی کرد، کە هەمیشە پاڵپشتی خزمانی کافرۆشی بووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket