یه‌كێتی چۆن بووه پێشه‌نگی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن؟
کوردستان 01:58 PM - 2025-11-08
PUKMEDIA
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
رۆژی 3ی 10ی 2025 بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستیپێكرد و سه‌عات 7:00ی ئه‌م به‌یانییه 8ی 11ی 2025 كۆتایی هات و تێیدا ته‌واوی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شێواز و سیاسه‌تی خۆیان بانگه‌شه‌یان به‌ڕ‌ێوه‌برد، به‌ڵام له‌ناو هه‌موویاندا بانگه‌شه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه پێشه‌نگ بۆ ته‌واوی لایه‌نه‌كانی تر ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رده‌میانه‌ترین بانگه‌شه‌ی به‌ڕ‌ێوه‌برد.
چاودێران: یه‌كێتی گه‌وره‌ترین و سه‌رنج راكێشترین بانگه‌شه‌ی به‌ڕ‌ێوه‌برد
چاودێرانی هه‌ڵبژاردن له‌عیراق رایده‌گه‌یه‌نن، گه‌وره‌ترین كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ری له ئاستی عیراق وهه‌رێم له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه به‌ڕ‌ێوه‌چووه‌و زۆرترین خه‌ڵك پێشوازی لێكردوه، هه‌روه‌ها جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی زۆر زیادیكردووه به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو.
به‌پێی به‌دواداچوونی تۆڕ‌ی چاودێرانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان، یه‌كێتی له‌ئاستی هه‌رێم و عیراق گه‌وره‌ترین و قه‌ره‌باڵغترین و سه‌رنج راكێشترین بانگه‌شه‌ی به‌ڕ‌ێوه‌بردووه .
تۆڕ‌ی چاودێرانی هه‌ڵبژرادنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق: په‌یامه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی زۆرترتن كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناو پشتگیری جه‌ماوه‌ری لێكراوه.
جیاوازی شێوازی بانگه‌شه‌ی یه‌كێتی له لایه‌نه‌كانی تر چی بوو؟
1- زمانێكی
ساده‌و نزیك له‌خه‌ڵك
به‌جیاوازی له‌شێوازی
ته‌قلیدی حزبایه‌تی، یه‌كێتی هه‌وڵیداوه زمانێكی ساده‌ترو له‌ژیانی ڕ‌ۆژانه‌ی خه‌ڵك
نزیكتر به‌كاربهێنێت، دوور له‌شێوازی ره‌سمی و پڕ له‌ده‌سته‌واژه‌ی سیاسی قه‌به
و سواو، ئه‌مه‌ش ستایلێكی داهێندراوی سه‌رۆك بافڵه و له‌ته‌واوی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كاندا
به‌م شێوازه بۆ خه‌ڵك و ده‌نگده‌رانی یه‌كێتی وتاری ده‌داو قسه‌ی كرد.
2- چالاكی مه‌یدانی
یه‌كێتی گرنگییه‌كی تایبه‌تی
به‌ئاماده‌بوونی راسته‌وخۆ له‌ناو خه‌ڵكدا داوه‌و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی سازدانی
كه‌رنه‌ڤاڵه گه‌وره‌كان كه ته‌واوی چین و توێژه‌كان به‌بێ جیاوازی به‌په‌رۆشه‌وه
بۆ سه‌رخستنی لیسته‌كه به‌شدارییان تێداكرد، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی تیمه‌كانی
بانگه‌شه‌ش كه سه‌ردانی شوێنه جیاجیاكانیان كرد و له نزیكه‌وه گوێ بۆ ته‌واوی
گرفت و داواكانی خه‌ڵك گیرا، جیاواز له‌و لایه‌نانه‌ی دیكه كه به‌زۆره‌ملێ و له‌ته‌واوی
ناوچه‌كانی هه‌رێمه‌وه خه‌ڵكیان بۆ كه‌رنه‌ڤاڵه‌كانیان كۆده‌كرده‌وه.
3- هێنانه
به‌رباسی گرفته‌كان
یه‌كێتی له ته‌واوی
هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا په‌نجه‌ی خسته سه‌ر كێشه خزمه‌تگوزارییه‌كانی
وه‌ك دابینكردنی مووچه و ئاو و بێكاری گه‌نجان كێشه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده،
ئه‌مه‌ش جیاواز له‌و لایه‌نانه‌ی كه وڵاتیان به‌و هه‌موو كێشه‌یه‌وه كردبوو به
شامی شه‌ریف و خۆیان وه‌ك پاڵه‌وان ده‌رده‌خست.
4-به‌غداد.. لایه‌نه‌كان هه‌رێم
هێزی تۆین لە بەغدا
ئەو دروشمەبوو کە یەکێتی لەم هەڵبژارنەدا بەرزی کردبووەوە تەواوی بانگەشەکەشی بە ئاراستەیەبوو
کە کێشەکانی هەرێم لە بەغدادەوە چارەسەر دەکرێن و تا هێزی یەکێتی لە بەغدا زیاتر
بێت زیاتر کێشەکانی خەڵک چارەسەردەبن، ئەمەش جیاواز لەلایەنەکانی تر کە بانگەشەی
ئەوەیان دەکرد کێشە گەورەکانی وەک مووچە لە هەرێمەوە چارەسەر دەکەن، بەڵام دروستی
بابەتەکە و ئەوەیە کە بەغداد ناوەندی چارەسەرە و بەبێ هەبوونی لایەنێکی بەهێزی وەک
یەکێتی لە بەغداد کێشەکان چارەسەر نابن.
5- بەکارنەهێنانی
کەرتی گشتی بۆ بەرژەوەندی حزبی
یەکێتی لەکاتی
بانگەشەدا چەندین خزمەتی تەواوی چین و توێژ و ناوچەکانی بەبێ جیاوازی کرد، ئەمەش
لەسەر ئەرکی دارایی حزبەکە، جیاواز لەو لایەنانەی دیکە کە پڕۆژەی حکومییان بۆ
بانگەشەی حزبی بەکاردەهێنا و داهاتی خەڵکیان بە خەڵک خۆی دەفرۆشتەوە.
ئەم جیاوازییانەی
بانگەشەی یەکێتی کە شێوازێکی تەواو سەردەمیانەیە حزبەکەی لەتەواوی لایەنەکانی تر جیاکردەوە
و بووە پێشەنگ بۆ هەمووان و کەرنەڤاڵەکانی بەشێوازێک بوو کە ئەو هاوڵاتیانەی
یەکیتیش نین بینەری بوون و جیاوازییەکەی وای کرد لەکاتی بانگەشە باس باسی کەرناڤڵ
و بانگەشەکانی یەکێتی بێت لەناو خەڵک.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لەسلێمانی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە
03:09 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
01:19 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
11:40 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
10:25 AM - 2026-02-07
ئەمانەش ببینە
هەسەدە پێشنیازێك بۆ وەزارەتی بەرگریی سووریا دەكات
07:53 PM - 2026-02-07
ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بەلیژنە هەمیشەییەكان دەدات
07:01 PM - 2026-02-07
رێگە قاچاخەکان لەکەرکوک دادەخرێن
05:21 PM - 2026-02-07
لەڕێی قوباد تاڵەبانییەوە وەبەرهێنەرانی سعودییە روو لەسلێمانی دەکەن
03:37 PM - 2026-02-07
زۆرترین خوێنراو
-
پارێزگاره كورده‌كه‌ی حه‌سه‌كه: بێ جیاوازی خزمه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌كه‌ین
کوردستان 02:36 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
کوردستان 01:19 PM - 2026-02-07 -
کوردێک دەبێتە ناوبژیوانى یاری کۆتایی کاسی ئاسیا
کوردستان 12:27 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
جیهان 11:40 AM - 2026-02-07 -
له ساڵوه‌گه‌ڕی نه‌مریی نه‌جمه‌ددین بیوككایادا
بیروڕا 11:03 AM - 2026-02-07 -
ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
کوردستان 10:33 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:25 AM - 2026-02-07 -
دوو منداڵ لە ڕانیە بەهۆی دووکەڵەوە خنکان
کوردستان 10:14 AM - 2026-02-07







دابەزێنە

