سەرۆککۆمار: رێڕەوی دیموکراسی بە ئیرادەی نیشتمانیی بەردەوام بێت
عیراق 04:21 PM - 2025-11-08
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار
سەرۆککۆمار لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
ئەمڕۆ 8ی11ی2025، د. لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆککۆماری عیراق، سەردانی
بارەگای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کرد بۆ ئاگاداربوون لە دوایین
ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ ڕۆژی دەنگدان و رایگەیاند: ڕێڕەوی
دیموکراسی لە عیراقدا دەبێت بە ئیرادەیەکی نیشتمانیی ڕاستگۆیانە بەردەوام بێت.
لە میانی سەردانەکەیدا، سەرۆککۆمار چاوی بە سەرۆکی ئەنجومەنی
کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد
و ئەندامانی ئەنجومەن کەوت کە نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق،
محەمەد حەسان ئامادەبوو.
لە سەردانەکەدا ڕوونیکردەوە کە ڕێڕەوی دیموکراسی لە عیراقدا دەبێت بە
ئیرادەیەکی نیشتمانیی ڕاستگۆیانە بەردەوام بێت بۆ گەیشتن بە هیوا و ئاواتەکانی
گەلەکەمان لە ڕێگەی هەڵبژاردنێکی پاک و شەفافەوە کە ئیرادەی ڕاستەقینەی دەنگدەر
ڕەنگبداتەوە،بۆیە داوای
لە عیراقییەکان کرد بەشدارییەکی بەرفراوان لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن و مافی
دەستووریی خۆیان بەکاربهێنن.
هاوکات محەمەد حەسان، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق،
ستایشی سەردانەکەی سەرۆککۆماری بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کرد و ئاماژەی
بەوەدا کە چاوی جیهان لە یازدەی تشرینی دووەمدا لەسەر عیراق دەبێت، لە ڕۆژێکدا کە
وێستگەیەکی گرنگە لە مێژوو و داهاتووی عیراقدا.
لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران جەختی کردەوە کە
سەردانەکەی سەرۆککۆمار مایەی شەرەفێکی گەورەیە بۆ کۆمسیۆن،هەروەها شیکردنەوەیەکی
وردی لەسەر ئامادەیی کۆمسیۆن بۆ ڕۆژی دەنگدان و هەوڵە بەردەوامەکان بۆ دابینکردنی
ژینگەیەکی هەڵبژاردنی گونجاو کە سەرکەوتنی ئەم پڕۆسە دیموکراسییە مسۆگەر بکات،
پێشکەش کرد.
لە
کۆتایشدا،سەرۆککۆمار ئاگاداری ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکی
تەواوی پڕۆسەی دەنگدان بوو، کە نمایشێکی وردی سەرجەم قۆناغەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی
لەخۆگرتبوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
خوێندنی باڵا بڕیارێک سەبارەت بەخوێندکارانی پۆلی 12 دەردەکات
01:23 PM - 2026-03-03 -
میلانیا ترەمپ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکا دەکات
12:26 PM - 2026-03-03 -
بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
11:43 AM - 2026-03-03 -
یەک بەرمیل نەوت بە نزیکەی 79 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
09:51 AM - 2026-03-03
ئەمانەش ببینە
داستانی ئهفسوناوی و نهڕهی شێرو بهڵێنی راستگۆیی، جیهان بهرهو كوێ دهبات ؟
11:18 AM - 2026-03-03
موەلیدە ئەهلییەکان دەکەونەوە کار
11:09 AM - 2026-03-03
سەرۆک بافڵ: یاد و یادەوەرییەکانی حەمید مەجید موسا بەرز ڕادەگرین
09:39 AM - 2026-03-03
هاووڵاتیان دڵنیا دەکرێنەوە لە بوونی پێداویستی پزیشکی لە هەرێم
07:28 PM - 2026-03-02
زۆرترین خوێنراو
-
مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خێرو ئاشتیانەیان گێڕاوە
ی ن ک 04:08 PM - 2026-03-02 -
راپۆرتێکی PUKMEDIA کاتی چالاکییە رۆشنبیرییەکان لەسلێمانی رێکدەخاتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-03-02 -
سودانی: رێگە نادەین عیراق پەلکێشی ناو ململانێکان بکرێت
عیراق 03:14 PM - 2026-03-02 -
عیراق داخستنى ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ 48 سەعاتى دیکە درێژکردەوە
عیراق 01:51 PM - 2026-03-02 -
پرۆژەی رووناکی ماڵەکانی تاریک کرد
کوردستان 01:12 PM - 2026-03-02 -
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
جیهان 12:13 PM - 2026-03-02 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی شێرزاد حافز
پرسەنامە 12:02 PM - 2026-03-02 -
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-02






.jpg)
دابەزێنە

