له‌تیف نێروه‌یی: له‌م بانگه‌شه‌یه‌دا به‌روونی جیاكاری حكومه‌ت ده‌ركه‌وت
کوردستان 12:44 PM - 2025-11-08
PUKMEDIA
له‌تیف نێروه‌یی لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: ئێمە هه‌میشه ده‌مانووت جیاكاری له‌نێوان ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان " ناوچه‌ی زه‌رد و ناوچه‌ی سه‌وز" ده‌كرێت، ئه‌وان ده‌یانوت نه‌خێر وانییه، به‌یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو ناوچه‌كان ده‌كه‌ین، كه ئێمه ده‌مانوت نادادپه‌روه‌ری هه‌یه، ئه‌وان ره‌تیانده‌كرده‌وه، به‌ڵام له‌م بانگه‌شه‌یه‌دا ئەوان باشترین ئیعترافیان كرد، كه جیاكاری هه‌یه، ئه‌ویش كاتێك كه پڕ‌ۆژه‌یه‌ك ده‌كرایه‌وه، ده‌یانوت ئه‌مه پڕ‌ۆژه‌ی ئێمه‌یه وه‌كو پارتی، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه، ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كابینه‌یه‌كه به ته‌واوی به‌حزبی كراوه.
میدیاكانی یه‌كێتی پابه‌ندی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن بوون
له‌تیف نێروه‌یی لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی رایگه‌یاند: گه‌یشتینه کۆتایى قۆناغی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشیه سه‌رجه‌م میدیاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هه‌موو میدیاكارانی یه‌كێتی هه‌ڵگری ئه‌و سیاسه‌ت و په‌یامه بوون، كه له لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه داڕ‌ێژرابوو، به‌تایبه‌ت په‌یامه‌كانی سه‌رۆك بافڵ تاڵه‌بانی، كه له‌ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕ‌ێنراوه‌كانیش ئاڕ‌استه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ری ئه‌و ناوچانه ده‌كرا، ئێمه پابه‌ندبووین به‌و سیاسه‌ته‌وه، له‌هه‌مانكاتدا پابه‌ندی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق بووین.
میدیای یه‌كێتی هه‌ڵگری په‌یامێكی به‌رپرسیارانه و دوور له رق و كینه و چەواشەکارى بوون
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه: میدیای یه‌كێتی هه‌ڵگری په‌یامێكی به‌رپرسیارانه و بابه‌تیانه و دوور له رق و كینه و چه‌واشه‌كاری بووین، به‌پێچه‌وانه‌وه لایه‌نه‌كانی دیكه، به‌تایبه‌تی میدیای ركابه‌ری ئێمه كه پارتی دیموكراتی كوردستانه، كه‌متر په‌یامه‌كانیان تایبه‌ت بوون به به‌غداد و ئه‌و پرسانه‌ی كه په‌یوه‌ست بوون، به بژێوی ژیانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، به‌تایبه‌تی پرسی مووچه، پرسی بوودجه و پرسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد، زیاتر هه‌وڵیانده‌دا جۆرێك له‌چه‌واشه‌كاری بكه‌ن و هێرشیان ده‌كرده سه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌وڵیانده‌دا بابه‌تی مووچه له‌بیری خه‌ڵكی كوردستان ببه‌نه‌وه و ده‌هاتن ده‌نگده‌ر و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان به‌هه‌ندێك بابه‌تی لاوه‌كییه‌وه سه‌رقاڵده‌كرد، به‌ڵام له پاڵ ئه‌مه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وان سوودێكی گرنگی هه‌بوو، ئه‌ویش هه‌ندێك خاڵ و ره‌هه‌ند و پرسی لێڵ هه‌بوون، له به‌رچاوی خه‌ڵكی كوردستان، له‌م بانگه‌شه‌یه‌دا زۆر رۆشن و زوڵاڵ كراونه‌ته‌وه.
له‌م بانگه‌شه‌یه‌دا باشترین ئیعترافیان كرد کە جیاكاری هه‌یه
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه: یه‌كێك له‌و خاڵانه ئه‌وه‌بوو كه ئێمه هه‌میشه ده‌مانووت جیاكاری له‌نێوان ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان " ناوچه‌ی زه‌رد و ناوچه‌ی سه‌وز" ده‌كرێت، ئه‌وان ده‌یانوت نه‌خێر وانییه، به‌یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو ناوچه‌كان ده‌كه‌ین، كه ئێمه ده‌مانوت نادادپه‌روه‌ری هه‌یه، ئه‌وان ره‌تیانده‌كرده‌وه، به‌ڵام له‌م بانگه‌شه‌یه‌دا خۆیان وه‌ڵامی خۆیان دایه‌وه و باشترین ئیعترافیان كرد، كه جیاكاری هه‌یه، ئه‌ویش كاتێك كه پڕ‌ۆژه‌یه‌ك ده‌كرایه‌وه، ده‌یانوت ئه‌مه پڕ‌ۆژه‌ی ئێمه‌یه وه‌كو پارتی و پڕ‌ۆژه‌كه‌ی ئێمه‌یه وه‌ك پارتی، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه، ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كابینه‌یه‌كه به ته‌واوی به‌حزبی كراوه و نه‌ك شه‌راكه‌تی راسته‌قینه، به‌ڵكو به‌شدارییه‌كی راسته‌قینه‌ش نه‌بوو، به‌ناو به‌شداری هه‌بوو، چونكه بینیمان هه‌ندێك له‌وه‌زیره‌كان قسه‌یانده‌كرد و هه‌ندێكیشیان به ره‌سمی قسه‌یاننه‌ده‌كرد، به‌ڵام لای خه‌ڵك قسه‌یان ده‌كرد، ئه‌و وه‌زیرانه‌ی یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕ‌انیش كاتێك كه پڕ‌ۆژه‌یه‌كیان پێشكه‌ش به‌حكومه‌تی هه‌رێم كردووه، یان خستوویانه‌ته بواری جێبه‌وجێكردنه‌وه، دوای ته‌واوبوونی پڕ‌ۆژه‌كه نه‌ك پرسیان پێنه‌كراوه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی پڕ‌ۆژه‌كه به ره‌سمی بكه‌نه‌وه بانگێشت نه‌كراون و مه‌راسیمی كۆتایی هاتنی پڕ‌ۆژه‌كه، وه‌زیره‌كان ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه و به‌شدارییان نه‌كردووه.
لایه‌نه‌كانی له‌حكومه‌تدا به‌شداربوون شه‌ریكی راسته‌قینه نه‌بوون
له‌تیف نێروه‌یی باسیله‌وه‌شكرد: ئه‌مه‌ش نیشانه و به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه لایه‌نه‌كانی له‌حكومه‌تدا به‌شداربوون، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌ریكی راسته‌قینه نه‌بوون و ئه‌م ئیعترافه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر كه پارتی دیموكراتی كوردستانه، یه‌كێتییه‌كان و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و سه‌رۆك بافڵ تاڵه‌بانی سوورتر ده‌كات، رژتر ده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناچینه ناو حكومه‌تێكه‌وه كه به‌ته‌واوه‌تی له‌ژێر هه‌یمه‌نه و له‌ژێر ئیراده‌ی تاكه لایه‌نێكی سیاسی بێت، به‌شداری له‌حكومه‌ت و كابینه‌یه‌كی نوێ‌دا ناكه‌ین، كه درێژه‌پێده‌ری هه‌مان سیاسه‌ت بێت كه پڕ‌ۆژه‌ی وه‌زاره‌تێكی غه‌یری پارتی، بكرێته پڕ‌ۆژه‌ی پارتی، به‌شداری له‌حكومه‌تێكدا ناكه‌ین، كه ئه‌گه‌ر پڕ‌ۆژه‌یه‌ك له لایه‌ن جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه بكرێته‌وه، بڵێن به‌حزبی كراوه، به‌ڵام پڕ‌ۆژه‌یه‌ك له لایه‌ن پارێزگارێكه‌وه بكرێته‌وه، بڵێن ئه‌مه پڕ‌ۆژه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌م جیاكاری و نادادپه‌روه‌رییه، كه ئه‌وان خۆیان ئیعترافیان كرد.
به‌رچاوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان رۆشنبوو
راشیگه‌یاند: به‌رچاوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان رۆشنبوو، زانییان ئێمه به چ شێوازێك و سیاسه‌تێك و پلانێك ده‌مانه‌وێت بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان باشتر بكه‌ین و ئه‌وانیش سه‌رقاڵی ده‌ستكه‌وتی حزبین و ده‌یانه‌وێت هه‌رچی كارێك و هه‌رچی پڕ‌ۆژه‌یه‌ك و ده‌ستكه‌وتێكی ئه‌م هه‌رێمه‌یه، بۆیاغێكی زه‌ردی حزبایه‌تی لێبده‌ن، ئه‌مه‌یه جیاوازی ئێمه و ئه‌وان.
له‌تیف نێروه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئه‌مه به‌خه‌ڵكی كوردستان و هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان و ده‌نگده‌ران ده‌ڵێت، كه هاوسه‌نگی چه‌نده گرنگه، بگه‌ڕ‌ێته‌وه هه‌رێمی كوردستان، بۆیه گرنگه هه‌موو ده‌نگده‌رێك به‌رله‌وه‌ی ده‌نگبدات، بیر له‌گه‌ڕ‌اندنه‌وه‌ی ئەم هاوسه‌نگیه بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جیاكاری و ناوچه‌گه‌رێتی نه‌مێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی حزب قۆرخی ده‌سه‌ڵات نه‌كات، بۆئه‌وه‌ی نادادپه‌روه‌ی نه‌مێنێت، به‌ڵكو حكومه‌تێك بێت، خزمه‌ت به‌هه‌موو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات به‌بێ جیاوازی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
محه‌مه‌د دووشیوانی: لای پارتی هه‌ڵبژاردن له‌ئاكرێ كۆتایی هات
03:06 PM - 2025-11-08 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: سندوقەکانی دەنگدان سەوزپۆش بکەن
09:31 PM - 2025-11-07 -
سۆسیال دیموکراتی سوید پشتیوانی لیستی 222ی یەکێتییە
08:32 PM - 2025-11-07 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی کاوەی ئیزاعە
09:55 AM - 2025-11-07
ئەمانەش ببینە
کوردستان 03:24 PM - 2025-11-08 کۆمسیۆن: سبەینی 270 هەزار کەس لە هەرێم بەشداری لە دەنگدانی تایبەت دەکەن
یه‌كێتی چۆن بووه پێشه‌نگی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن؟
01:58 PM - 2025-11-08
له‌تیف نێروه‌یی: له‌م بانگه‌شه‌یه‌دا به‌روونی جیاكاری حكومه‌ت ده‌ركه‌وت
12:44 PM - 2025-11-08
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کاتی دەستپێکردنی دەنگدانی تایبەتی راگەیاند
10:08 AM - 2025-11-08
مەراسیمی هێزی تۆین لە بەغداد، گەیشتە بەغداد
09:24 PM - 2025-11-07
زۆرترین خوێنراو
-
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کاتی دەستپێکردنی دەنگدانی تایبەتی راگەیاند
کوردستان 10:08 AM - 2025-11-08 -
هەربژی خانەقینی عەتری شارەکان
بیروڕا 10:06 AM - 2025-11-08 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: سندوقەکانی دەنگدان سەوزپۆش بکەن
کوردستان 09:31 PM - 2025-11-07 -
مەراسیمی هێزی تۆین لە بەغداد، گەیشتە بەغداد
عیراق 09:24 PM - 2025-11-07 -
سۆسیال دیموکراتی سوید پشتیوانی لیستی 222ی یەکێتییە
کوردستان 08:32 PM - 2025-11-07 -
پەیامی کۆتایی سەرپەرشتیاری بازنەکانی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن
کوردستان 07:40 PM - 2025-11-07 -
سەرۆک بافڵ: بەهێزی یەکێتی سلێمانی دەکەینە ئەڵماسەکەی عیراق
کوردستان 05:54 PM - 2025-11-07 -
سه‌رۆك عه‌شیره‌تی سورچی: داوا له‌خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی هه‌ولێر ده‌كه‌م ده‌نگبده‌ن به‌یه‌كێتی
کوردستان 01:54 PM - 2025-11-07





دابەزێنە

