سەرۆک بافڵ بۆ سەرۆکوەزیرانی عیراق: ناردنی مووچە خێراتر بکرێت
کوردستان 05:03 PM - 2025-10-11
راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی
سەرۆک بافڵ و سەرۆکوەزیرانی عیراق
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق لە بەغداد کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوون، دوایین
پێشهات و ڕووداوەکانی عیراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.
جێبەجێکردنی رێککەوتنی نەوتیی هەرێمی کوردستان و
عیراق و لابردنی سەرجەم ئاستەنگەکان لە بەردەم ئەو ڕێککەوتنەدا خرانە بەر باس.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای لە سەرۆکوەزیرانی عیراق کرد ڕێکارەکانی ناردنی
مووچە خێراتر بکرێن تاوەکو کاتی دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ عیراق
یەکبخرێت.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، سەرۆکوەزیرانی عیراق و
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باسیان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی
عیراق کرد و جەختیان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال
تاڵەبانی سوپاسی محەمەد شیاع سوودانی کرد بۆ گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی
سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی.
خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان لە هەرێمی کوردستان
و عیراق تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند،
سەرۆکوەزیرانی عیراق خۆی کوڕی شەهیدە، بۆیە گرنگی تایبەتی بە کەسوکاری شەهیدان
داوە و ئەوەش شایەنی پێزانینە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پۆلیسی هەڵەبجە سێ تۆمەتباری دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر دەکات
06:09 PM - 2026-03-10 -
ئەمریکا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکات
01:09 PM - 2026-03-10 -
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ لە باشوری کوردستان بەڕێوەدەچێت
11:09 AM - 2026-03-10 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و نمەباران دەبارێت
10:34 AM - 2026-03-10
ئەمانەش ببینە
ڕفعەت عەبدوڵا: شانازی بەجلی کوردی و بەها بەرزەکانی کوردەوارییەوە دەکەین
03:18 PM - 2026-03-10
خێرە زەنگی مەترسی تەنها بۆ شاری سلێمانی لێ دەدەن؟
12:48 PM - 2026-03-10
دەروازە سنورییەکانی ئێران بەڕووی هەرێمدا دەکرێنەوە
12:29 PM - 2026-03-10
رۆژی جلی کوردی، لە پێشنیارێکەوە بۆ نەریتێکی نیشتمانی
10:09 AM - 2026-03-10
زۆرترین خوێنراو
-
لەهەرێم دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد
کوردستان 09:46 AM - 2026-03-10 -
رۆژی جلی کوردی رۆژی یەکسانی و خاکێتی و خاکەڕایی
بیروڕا 09:23 AM - 2026-03-10 -
نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی
جیهان 09:22 AM - 2026-03-10 -
یادی 35 ساڵەی راپەڕین... چەندین ناوچەی دیکە ئازاد کران
کوردستان 09:02 AM - 2026-03-10 -
بێ کارەبایی ئامێرەکانی راکێشانی پارە دەکوژێنێتەوە
کوردستان 11:05 PM - 2026-03-09 -
جەی پی مۆرگان: بەرهەمنەهێنانی نەوت زۆرترین کاریگەری لەسەر عیراق دەبێت
عیراق 09:16 PM - 2026-03-09 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:33 PM - 2026-03-09 -
400 خێزانی ئاوارەی عەفرین دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
کوردستان 04:54 PM - 2026-03-09







دابەزێنە

