دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووز دەستیپێكرد
کوردستان 08:56 AM - 2025-10-02
PUKMEDIA
دینارى عیراقى
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ 2ی 10ی 2025 دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووزی دەستپێكرد و بەپێی خشتەكەش، رۆژی یەك شەممە 5 ی 10ی 2025 كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە دێت.
هەر بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەمڕۆ خانەنشینانی شارستانی، خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانە سیاسییەكان، بەركەوتوانی كیمیاباران، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، پەروەردە، خانەنشینی پێشمەرگە، دارایی و ئابوری، دەستەی دەستپاكی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی و مافی مرۆڤ مووچە وەردەگرن.
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 30ی 9ی 2025، 956 ملیار و 928 ملیۆن دینار وەك تەمویلی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.
هاوكات رۆژی 25ی9ی2025، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: رێكارەكانی ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ عیراق تەواوبوون و داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی تەمووزی ساڵی 2025، كە بڕەكەی 120 ملیار دینار بوو، بەشێوەی كاش خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.
PUKMEDIA
خشتەی مووچەی مانگی تەمووز:
هەواڵی زیاتر
-
ئەمریکا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکات
01:09 PM - 2026-03-10 -
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ لە باشوری کوردستان بەڕێوەدەچێت
11:09 AM - 2026-03-10 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و نمەباران دەبارێت
10:34 AM - 2026-03-10 -
یادی 35 ساڵەی راپەڕین... چەندین ناوچەی دیکە ئازاد کران
09:02 AM - 2026-03-10
ئەمانەش ببینە
دەروازە سنورییەکانی ئێران بەڕووی هەرێمدا دەکرێنەوە
12:29 PM - 2026-03-10
رۆژی جلی کوردی، لە پێشنیارێکەوە بۆ نەریتێکی نیشتمانی
10:09 AM - 2026-03-10
لەهەرێم دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد
09:46 AM - 2026-03-10
نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی
09:22 AM - 2026-03-10
زۆرترین خوێنراو
-
یادی 35 ساڵەی راپەڕین... چەندین ناوچەی دیکە ئازاد کران
کوردستان 09:02 AM - 2026-03-10 -
بێ کارەبایی ئامێرەکانی راکێشانی پارە دەکوژێنێتەوە
کوردستان 11:05 PM - 2026-03-09 -
جەی پی مۆرگان: بەرهەمنەهێنانی نەوت زۆرترین کاریگەری لەسەر عیراق دەبێت
عیراق 09:16 PM - 2026-03-09 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:33 PM - 2026-03-09 -
400 خێزانی ئاوارەی عەفرین دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
کوردستان 04:54 PM - 2026-03-09 -
واو !!
بیروڕا 03:41 PM - 2026-03-09 -
قوباد تاڵەبانی: کار بۆ فرەسەرچاوەکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکەین
کوردستان 02:11 PM - 2026-03-09 -
وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی راگەیاند
ئابوری 02:01 PM - 2026-03-09







دابەزێنە

