ترەمپ هیواخوازە بکوژی چارلی لە سێدارە بدرێت
جیهان 04:42 PM - 2025-09-12
AFP
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ
سەرۆکی ئەمریکا دەستگیرکردنی بکوژی چارلی کێرکی کەسایەتی نزیک لە خۆی راگەیاند و
هیواخوازیشە لە سێدارە بدرێت و لە بارەی پەیوەندییشی لەگەڵ روسیا
رایگەیاند:" سەبرم لەگەڵ پۆتین تەواو بووە".
ترەمپ لە
چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ، ئاشکرای کرد پێش چەند دەقیقەیەک لە
دەستپێکردنی چاوپێکەوتنەکە هەواڵی دەستگیرکردنی گومانلێکراوی کوشتنی کێرکی
پێگەیشتووە، کە لەلایەن نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵیەوە دەستگیر
کراوە و کەسێکی نزیکی خۆی بکوژی رادەست کردووە.
سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاند:"
چارلی کەسێکی باش بووە و شیاوی ئەوە نەبوو ئەوەی بەرامبەر بکرێت، بۆیە هیوادارم
بکوژەکە سزای لەسێدارەدان وەربگرێت".
پەیوەست بە
پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و روسیا و وەستانی جەنگ لە ئۆکراین، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: سەبرمان لەگەڵ پۆتین تەواو بووە، بۆیە لە كەرتەكانی نەوت و بانكیدا،
سزا بەسەر روسیادا دەسەپێنین.
لە بارەی
هەوڵەکانیشی بۆ وەستانی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکراین، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی
بەوەکرد: بەهۆی ئەو رق و كینەی لەنێوان پۆتین و
زیلینسكیدا هەیە، شەڕی ئۆكراین و روسیا سەختترین شەڕە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەمریکا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکات
01:09 PM - 2026-03-10 -
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ لە باشوری کوردستان بەڕێوەدەچێت
11:09 AM - 2026-03-10 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و نمەباران دەبارێت
10:34 AM - 2026-03-10 -
یادی 35 ساڵەی راپەڕین... چەندین ناوچەی دیکە ئازاد کران
09:02 AM - 2026-03-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 03:18 PM - 2026-03-10 ڕفعەت عەبدوڵا: شانازی بەجلی کوردی و بەها بەرزەکانی کوردەوارییەوە دەکەین
خێرە زەنگی مەترسی تەنها بۆ شاری سلێمانی لێ دەدەن؟
12:48 PM - 2026-03-10
دەروازە سنورییەکانی ئێران بەڕووی هەرێمدا دەکرێنەوە
12:29 PM - 2026-03-10
رۆژی جلی کوردی، لە پێشنیارێکەوە بۆ نەریتێکی نیشتمانی
10:09 AM - 2026-03-10
لەهەرێم دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد
09:46 AM - 2026-03-10
زۆرترین خوێنراو
-
نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی
جیهان 09:22 AM - 2026-03-10 -
یادی 35 ساڵەی راپەڕین... چەندین ناوچەی دیکە ئازاد کران
کوردستان 09:02 AM - 2026-03-10 -
بێ کارەبایی ئامێرەکانی راکێشانی پارە دەکوژێنێتەوە
کوردستان 11:05 PM - 2026-03-09 -
جەی پی مۆرگان: بەرهەمنەهێنانی نەوت زۆرترین کاریگەری لەسەر عیراق دەبێت
عیراق 09:16 PM - 2026-03-09 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:33 PM - 2026-03-09 -
400 خێزانی ئاوارەی عەفرین دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
کوردستان 04:54 PM - 2026-03-09 -
واو !!
بیروڕا 03:41 PM - 2026-03-09 -
قوباد تاڵەبانی: کار بۆ فرەسەرچاوەکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکەین
کوردستان 02:11 PM - 2026-03-09







دابەزێنە

