riklam

ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکەی نیپاڵ بەرزدەبێتەوە

جیهان 04:00 PM - 2025-09-12
ئاڵۆزییەکانی نیپاڵ AFP

ئاڵۆزییەکانی نیپاڵ

بەهۆی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی نیپاڵەوە تاوەکو ئێستا 51 کەس کوژراون و زیاتر لە 12 هەزار زیندانیش هەڵاتون و دەستگیر نەکراونەتەوە و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.

پۆلیسی نیپاڵ ئەمڕۆ رایگەیاند: لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە لانیکەم 51 کەس کوژراون، کە پێکهاتوون لە 21 خۆپیشاندەر، نۆ زیندانی، سێ ئەفسەری پۆلیس و 18 کەسی دیکە، ئەمە جگە لەوەی هەزار و 300 کەسی دیکە  بەهۆپی پێکدانانی نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسەوە برینداربوون.

پەیوەست بەژمارەی ئەو زیندانیانەی هەڵاتون و دەستگیرنەکراونەتەوە، پۆلیسی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە: لە کۆی 13 هەزار و 500 زیندانی کە لە چەندین زیندانی سەرتاسەری وڵاتەوە هەڵاتوون، تا ئێستا زیاتر 12 هەزار و 553 کەسیان ئازادن و دەستگیر نەکراونەتەوە.

توندوتیژییەکان لەو وڵاتە  ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو  کاتێک دەستیپێکرد، کە هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە گەنجانی خۆپیشاندەران کرد و لانیکەم 19 کەسیان کوشت، ئەمەش شەپۆلێکی توڕەیی لێکەوتەوە کە لە شەقامەکانی کاتماندۆی پایتەختدا بڵاوبووەوە، هەروەها رۆژی دواتر شارەکە شایەتحاڵی تاڵانکردن و تێکدان بوو، بینا گشتییەکان و ماڵی بەرپرسانی سیاسی کرانە ئامانج و باڵەخانەکانی پەرلەمان و شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوەش ئاگریان تێبەردرا.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket