riklam

سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی قەتەر کۆدەبێتەوە

جیهان 09:34 AM - 2025-09-12
سەرۆکوەزیرانی قەتەر و سەرۆکی ئەمریکا RT International

سەرۆکوەزیرانی قەتەر و سەرۆکی ئەمریکا

ئەمڕۆ 12ی9ی2025،دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ محەمەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم ئالسانی سەرۆکوەزیرانی قەتەر کۆدەبێتەوە و باس لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە و دانوستانی وەستانی جەنگی غەزە دەکەن.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، سەرۆکوەزیرانی قەتەر لەگەڵ ترەمپ باسی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە دەکات، جگە لە دۆخی دانوستان لەگەڵ حە.ماس.
 ئاماژەیان بەوەشکردووە، سەرۆکوەزیرانی قەتەر لەگەڵ هەریەک  لە مارکۆ ڕۆبیو وەزیری دەرەوە و جەی دی ڤانس جێگری سەرۆک و ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش کۆدەبێتەوە.

هەرچەندە ماڵپەڕی ئەکسیۆس لە دوو سەرچاوەوە ئاشکرای کردبوو، قەتەر بە پەیوەندییە ئەمنی و بەرگرییەکانی لەگەڵ ئەمریکادا دەچێتەوە، بەڵام دەوحە سەرباری رەتکردنەوەی هەواڵەکە دووپاتی کردبووەوە کە هاوبەشی ئەمنی و بەرگرییەکەی لەگەڵ ئەمریکا "بەهێزترە لە جاران".

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی قەتەر و سەرۆکی ئەمریکا دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی حە.ماس لە رۆژی 9ی9ی2025 دێت، کە بەهۆیەوە شەش کەس کوژراون و کاردانەوەی جیهانی لێکەوتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket