riklam

ڕۆژنامەی نەهاری لوبنانی: ئیلهام ئەحمەد بەشداریی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

کوردستان 09:47 PM - 2025-09-11
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاڤا رۆژنامەی نەهار

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاڤا

دوای ڕووداوەکانی سوەیدا لە باشووری سوریا و  پێشتریش ڕووداوەکانی پێشێلکاریی و کوشتن لە کەناراوەکانی سوریا، ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا پێشنیاز دەکەن، کە کەسایەتییەکی سوریی ناحکومی بە شێوەیەکی نائاسایی بەشداریی لە کارەکانی هەشتاهەمین خولی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک بکات.

ڕۆژنامەی نەهاری لوبنانی لە دوو سەرچاوەی جیاوازەوە زانیویەتی، کە گفتوگۆ لەسەر ئەم پرسە هەیە و پێدەچێت دواتر ڕێکخستن بۆ ئامادەبوونی کەسایەتییە ئایینی یان نەتەوەییەکانی سوریا لە نیویۆرک بکرێت، ئەمەش لەلایەن ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا، ئیبراهیم حەمادە لەگەڵ ئیدارەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپەوە بەڕێوەدەچێت، بەتایبەت بۆ پێشنیازکردنی کەسایەتییەکی سیاسیی سوری، کە نوێنەرایەتی کەمینەکان بکات یان پشتیوانیان بێت، وەک یەکێک لە سەرچاوەکان، کە ئەندامێکی نزیک لە حەمادەیە، پشتڕاستی کردەوە.

دیارترین کەسایەتییە سورییە کاندیدەکان بۆ ئامادەبوون لە کارەکانی هەشتاهەمین خولی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک، ژنەسەرکردەی کورد، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket