riklam

قەتەر: پەیوەندییە ئەمنیی و بەرگرییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا لەهەموو کات بەهێزترە

جیهان 07:46 PM - 2025-09-11
دەوحە SKY NEWS

دەوحە

قەتەر رایدەگەیەنێت لە ئێستادا پەیوەندییە ئەمنیی و بەرگرییەکانی گەڵ ئەمریکا لە هەموو کات بەهێزترە و ئەو راپۆرتەی ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکیش رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکات دەوحە پێداچوونەوە بە هاوبەشییە ئەمنییەکەی لەگەڵ ئەمریکا دەکات.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن نووسینگەی راگەیاندنی نێودەوڵەتیی قەتەرەوە دەرچووە، دەوحە دووپاتی کردەوە کە پەیوەندییە ئەمنی و بەرگرییەکانی لەگەڵ واشنتن "لە هەموو کاتێک بەهێزترە و بەردەوامە لە گەشەکردن."

دەوحە راپۆرتەکەی ماڵپەڕی"ئەکسیۆس"ی بە "هەوڵێکی ئاشکرا و شکستخواردوو بۆ دروستکردنی دووبەرەکی لە نێوان قەتەر و ویلایەتە یەکگرتووەکان" ناوبرد.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "هەردوو وڵات بۆ ماوەی چەندین ساڵە پشتیوانیی یەکتریان کردووە و ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردنی پێکەوەیی بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە جیهاندا."

ماڵپەڕی ئەکسیۆس، لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، دوابەدوای هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرکردەکانی ح.ەماس لە دۆحە، سەرۆکوەزیرانی قەتەر، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، بە نێردەی کۆشکی سپی، ستیڤ ویتکۆفی، راگەیاندووە کە وڵاتەکەی پێداچوونەوە بە هاوبەشییە ئەمنییەکەی لەگەڵ واشنتن دەکات و "رەنگە بەدوای هاوبەشی دیکەدا بگەڕێت" کە بتوانن بیپارێزن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket