حكومەتی هەرێم دەستی بەئامادەكارییەكان كرد بۆ رادەستکردنى نەوت بە كۆمپانیای سۆمۆ
کوردستان 05:44 PM - 2025-08-02
میدیاکان
کێڵگەیەکى نەوت
حكومەتی هەرێم دەستی بەئامادەكارییەكان كرد بۆ
تەسلیمكردنی نەوت بەكۆمپانیای سۆمۆ و كۆمپانیا بیانییەكانیش گەڕانەوە كێڵگە نەوتییەكان.
رۆژنامەی عەرەبییە جەدید لە راپۆرتێكی تایبەتدا
ئاشكرایكرد، دوای ئەو 22 هێرشە درۆنییەی كراوەتە سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی
كوردستان تائێستا ئەو لیژنەیەی بۆ لێكۆڵینەوە لەو بابەتە پێكهێندراوە راپۆرتی كۆتایی
پێشكەش بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق نەكردووە.
هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو كۆمپانیایانەی كێڵگە
نەوتییەكان جێهێشتبوو، ئێستا گەڕاونەتەوە سەر كێڵگە نەوتییەكان و دەستیان بە كارەكانیان
كردووەتەوە و حكومەتی هەرێمیش دەستی بەئامادەكارییەكانی كردووە بۆ هەناردەكردنەوەی
نەوتی هەرێم لەرێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە.
ئاشكراشیكرد، هەرێم بەرپرسیارێتی قەرەبووكردنەوەی
كۆمپانیاكان لەئەستۆ دەگرێت، لە بەرامبەر ئەو بڕەی تەرخانكراوە بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی، هاوكات سۆمۆ
مامەڵە لەگەڵ بە بازاڕكردنی دەرەكیدا دەبێت.
له‌كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایى رۆژى 17ى7ى2025 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانى عیراقدا لێکتێگەیشتنى نێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى فیدراڵى پەسەند کرا.
بە پێى لێکتێگەیشتنەکە له پرسی نه‌وتدا:"
حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستبه‌جێ سه‌رجه‌م نه‌وتی به‌رهه‌مهاتوو له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی
هه‌رێم راده‌ستی كۆمپانیای به‌بازاڕ‌كردنی نه‌وت (سۆمۆ) ده‌كات، مه‌به‌ستی هه‌نارده‌كردن
و وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به‌پێی یاسای هه‌مواری بودجه 16
دۆلار ده‌داته حكومه‌تی هه‌رێم، به‌مه‌رجێك بڕ‌ی وه‌رگیراو له 230 هه‌زار به‌رمیلی
رۆژانه كه‌متر نه‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بڕ‌ی به‌رهه‌مهێنان زیاتر كرا ئه‌وا ده‌خرێته
سه‌ر ئه‌و بڕ‌ه‌ی ئێستا، ئه‌مه‌ش له ر‌ێگه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو حكومه‌ته‌وه
ده‌بێت، هه‌روه‌ها له ئه‌گه‌ری وه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به هه‌ر هۆكارێك،
ئه‌وا ته‌واوی ئه‌و بڕ‌ه ده‌گه‌رێندرێته‌وه وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی".
هاوكات په‌یوه‌ست
به‌پێداویستی ناوخۆیی بڕ‌ی نه‌وت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاندبوو: "به‌پێی
راپۆرتی هه‌رێم، له‌ئێستادا هه‌رێم 280 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه به‌رهه‌مده‌هێنیت،
له‌و بڕ‌ه 50 هه‌زار به‌رمیلی بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆ به‌كارده‌هێنێت و 230 هه‌زار
به‌رمیله‌كه‌ی دیكه‌ش راده‌ستی عیراق ده‌كات، هه‌ر زیاده‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌بێت له
داهاتوودا راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆی ده‌كرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەمریکا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکات
01:09 PM - 2026-03-10 -
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ لە باشوری کوردستان بەڕێوەدەچێت
11:09 AM - 2026-03-10 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و نمەباران دەبارێت
10:34 AM - 2026-03-10 -
یادی 35 ساڵەی راپەڕین... چەندین ناوچەی دیکە ئازاد کران
09:02 AM - 2026-03-10
ئەمانەش ببینە
ڕفعەت عەبدوڵا: شانازی بەجلی کوردی و بەها بەرزەکانی کوردەوارییەوە دەکەین
03:18 PM - 2026-03-10
خێرە زەنگی مەترسی تەنها بۆ شاری سلێمانی لێ دەدەن؟
12:48 PM - 2026-03-10
دەروازە سنورییەکانی ئێران بەڕووی هەرێمدا دەکرێنەوە
12:29 PM - 2026-03-10
رۆژی جلی کوردی، لە پێشنیارێکەوە بۆ نەریتێکی نیشتمانی
10:09 AM - 2026-03-10
زۆرترین خوێنراو
-
رۆژی جلی کوردی رۆژی یەکسانی و خاکێتی و خاکەڕایی
بیروڕا 09:23 AM - 2026-03-10 -
نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی
جیهان 09:22 AM - 2026-03-10 -
یادی 35 ساڵەی راپەڕین... چەندین ناوچەی دیکە ئازاد کران
کوردستان 09:02 AM - 2026-03-10 -
بێ کارەبایی ئامێرەکانی راکێشانی پارە دەکوژێنێتەوە
کوردستان 11:05 PM - 2026-03-09 -
جەی پی مۆرگان: بەرهەمنەهێنانی نەوت زۆرترین کاریگەری لەسەر عیراق دەبێت
عیراق 09:16 PM - 2026-03-09 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:33 PM - 2026-03-09 -
400 خێزانی ئاوارەی عەفرین دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
کوردستان 04:54 PM - 2026-03-09 -
واو !!
بیروڕا 03:41 PM - 2026-03-09







دابەزێنە

