riklam

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ماڵئاوایی لە بەڕێوەبەری ئۆفیسی ژاپۆن کرد

کوردستان 07:47 PM - 2026-07-08
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و ئیشیزۆکا هیتۆشی نوسینگەی رۆژنامەوانی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و ئیشیزۆکا هیتۆشی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکردن لە وەفدێکی دیپلۆماسیی باڵیۆزخانەی ژاپۆن لەعیراق، هاوکات بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان، ماڵئاوایی لە ئیشیزۆکا هیتۆشی بەڕێوەبەری ئۆفیسی ژاپۆن لە هەولێر کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا.

پاشان لەگەڵ تۆمۆهیرۆ ماتسوشیما و مایوکی نیشیمورا بەرپرسانی بەشی سیاسی لەباڵیۆزخانەی ژاپۆن لەبەغداد کۆبووەو سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکەو پەیوەندییەکانی نێوان ژاپۆن و عێراق، تیشکیانخستەسەر ڕێگاکانی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی ژاپۆن، بەتایبەت لە سێکتەرەکانی ئابووری و ئاوەدانکردنەوەدا.

هاوکات، تەئکید لە دروستکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی لە نێوان شاری هێرۆشیما و ناگازاکی و هەڵەبجە کرایەوە، کە هەڵەبجە بەهۆی ئەو نەهامەتی و مەینەتییانەی بەدەست چەکی کیمیاییەوە چەشتوویەتی، پێویستی بە سەرنجی زیاتری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ناساندنی زیاتری قوربانییەکانی و پشتگیریکردنی لە ئاوەدانکردنەوەدا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket