riklam

چین و ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەدەنەوە

جیهان 05:35 PM - 2026-07-08
ئاڵای ئەمریکا و ئێران PUKMEDIA

ئاڵای ئەمریکا و ئێران

ئەمریكا چین كۆماری ئیسلامی ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین  رایدەگەیەنێت: هەڵگیرسانەوەی جەنگی نێوان واشنتۆن - تاران لە بەرژەوەندیی هیچ لایەكدا نییە، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی هیرشی توند دەکات بۆ سەر ئیران، لەبەرامبەریشدا ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران رایگەیاند: هەڕەشەو هەنگاوەکانی ئەمریکا ناوچەکە بەرەو ئاگر دەبات و ئێران مافی وەڵامدانەوەی خۆی بەرامبەر هێرشەكانی ئەمریكا دەپارێزێت.

ماو نینگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەڵگیرساندنەوەی جەنگ خزمەت بە بەرژەوەندیی هیچ کام لە لایەنەکان ناکات، چونکە ئامرازە سەربازییەکان ناتوانن کێشە بنەڕەتییەکان چارەسەر بکەن.

راشیگەیاند: داوا لە هەردوولا دەکەین یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئیمزاكراو جێبەجێ بکەن و ناکۆکییەکانیان لەڕێگەی گفتوگۆو دانوستانەوە چارەسەر بکەن، لە پەنابردن بۆ هێز دوور بکەونەوە.

لەلایەکی ترەوە، عەلی ئەکبەر ویلایتی ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران رایگەیاند: دانپێدانان بەهەڵوەشاندنەوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی تاران - واشنتۆن لەئەستۆی سەرۆکی ئەمریکادایە.

راشیگەیاند: هەڕەشەو هەنگاوەکانی ئەمریکا ناوچەکە بەرەو ئاگر دەبات و ئێران مافی وەڵامدانەوەی خۆی بەرامبەر هێرشەكانی ئەمریكا دەپارێزێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ 8ی7ی2026 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەچەند لێدوانێکی جیادا رایگەیاند: لە هێرشەکانی پێشوودا هێزی ئاسمانی ئێرانمان لەناو بردووە و لە حاڵەتی پێویستدا دامەزراوەکانی وزە و وێستگەکانی ئاو و تەنانەت کۆنترۆڵکردنی دوورگەی خارگ لە بژاردەکاندایە، ئاماژەی بەوەشكرد، یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران کۆتایی پێهاتووە و جارید کۆشنەر و ستیف ویتکۆف بەردەوام دەبن لە کارکردن لەسەر دۆسیەکە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket