riklam

ئەمریكا زیاتر لە 80 ئامانجی لەئێران پێكاو سوپای پاسدارانیش وەڵام دەداتەوە

جیهان 09:22 AM - 2026-07-08
ساتی بۆردومانکردنی بەندەر عەباس لە ئێران ميدياكان

ساتی بۆردومانکردنی بەندەر عەباس لە ئێران

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا- سێنتكۆم ئاشكرایكرد، لە نوێترین هێرشەكانیدا دژی ئێران، زیاتر لە 80 ئامانجی پێكاوە، وتیشی: ئەو هێرشانە وەك وەڵامێك بوون بۆ ئەو پەلامارانەی كە كرانە سەر سێ كەشتیی بازرگانی لە گەروی هورمز و تۆمەتەكەی ئاڕاستەی تاران كرابوو.

راشیگەیاند: هێزەكانی ئەمریكا سیستەمەكانی بەرگریی ئاسمانیی ئێران، تۆڕەكانی فەرماندەیی، پێگەكانی راداری كەناراوەكان، تواناكانی موشەكی دژە كەشتی و زیاتر لە 60 بەلەمی بچووكی سەر بە سوپای پاسدارانیان لەناو گەروی هورمز و دەوروبەریدا كردووەتە ئامانج.

لە بەرامبەردا، سوپای پاسدارانی ئێران لە تەلەفزیۆنی رەسمی وڵاتەكەیەوە رایگەیاند: وەك وەڵامێكی سەرەتایی بۆ ئەو هێرشانە، بە بەكارهێنانی موشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، 85 دامەزراوەی سەربازگەی سەرەكیی ئەمریكایان لە كوەیت و بەحرەین كردووەتە ئامانج، هاوكات فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی لە جۆری ئێم كیو – 9 یان خستووەتە خوارەوە.

هاوكات وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: هەڵوەشاندنەوەی كاتیی سزاكانی سەر نەوتی ئێران تەنها 20 رۆژ دوای رێككەوتنەكە، پێشێلكردنی زەقی یاداشتی لێكگەیشتنەكەیەو بەڵگەی بێمتمانەیی واشنتۆنە.

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا- سێنتكۆم لە راگەیەنراوێكدا لە ئێكس ئاشكرایكرد: لە نوێترین هێرشەكانیدا دژی ئێران، زیاتر لە 80 ئامانجی پێكاوە، وتیشی ئەو هێرشانە وەك وەڵامێك بوون بۆ ئەو پەلامارانەی كە كرانە سەر سێ كەشتیی بازرگانی لە گەروی هورمز و تۆمەتەكەی ئاڕاستەی تاران كرابوو. 

هاوكات سوپای ئێران ئاماژەی بەوەكردووە: ئەمریكا بەرپرسیارێتی لێكەوتەكانی پێشێلكردنی ئاگربەست هەڵدەگرێت و سەرجەم بنكەكانی لە ناوچەكەدا دەبنە ئامانجێكی رەوای ئێمە.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket