riklam

ترەمپ: من زۆر لە ناتۆ تووڕەم

جیهان 11:21 AM - 2026-07-08
دۆناڵد ترەمپ و مارک رووتە ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی ناتۆ میدیاکان

دۆناڵد ترەمپ و مارک رووتە ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی ناتۆ

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، رەخنە لە هاوپەیمانێتی باکوری ئەتڵەسی ناسراو بە ناتۆ دەگرێت و رایدەگەیەنێت: کەس وەک ئێمە پارەی بۆ ناتۆ خەرج نەکردووە، بەڵام هاوکارمان نەبوون، بۆیە "من زۆر لە ناتۆ تووڕەم".

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە پەراوێزی کارەکانی لوتکەی ناتۆدا، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشی لەگەڵ مارک ڕوتە، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی ناتۆ ئەنجامدا.

ترەمپ، سەرەڕای ستایشکردنی ئاستی ڕێکخستنی کۆبوونەوەکان، نیگەرانیی خۆی بەرامبەر بە بارودۆخی ڕێکخراوەکە دەربڕی و رایگەیاند: "من زۆر لە ناتۆ تووڕەم"، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ناڕەزایەتییە بەردەوامەکانی سەبارەت بە بودجە و پابەندییە داراییەکانی وڵاتانی ئەندام لە ناو هاوپەیمانییەکەدا.

لە بارەی هاوکارییەکانی ئەمریکاش بۆ ناتۆ، ئاشکرای کرد: ئەمریکا زیاتر لە یەک تریلیۆن دۆلاری بۆ پاراستنی ناتۆ خەرج کردووە، بەڵام ناتۆ لە جەنگدا هاوکاری وڵاتەکەی نەکردووە.

سەرۆکی ئەمریکا دووپاتیشی کردەوە، کە لە مامەڵەی ناتۆ رازی نییە، بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بە ئێران و گرینلاند.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا، دۆناڵد ترەمپ هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی وڵاتی ئیسپانیا کرد، بەهۆی ئەو کێشانەی کە پەیوەستن بە پابەندییەکانی ناو ڕێکخراوی ناتۆ، ترەمپ هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ،هەموو جۆرە بازرگانییەک لەگەڵ ئیسپانیا دەبڕێت، ئەم هەڕەشەیە وەک فشارێکی ڕاستەوخۆ دەبینرێت بۆ سەر مەدرید تاوەکو پابەندییە سەربازی و داراییەکانی بەرامبەر بە ناتۆ جێبەجێ بکات.

وتەکانی ترەمپ لە کاتێکدایە، بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئێران، پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ ناتۆ ساردبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، پێشتریش ترەمپ چەندین جار رەخنەی توندی لە رێکخراوەکە گرتووە و بە پڵنگی سەر کاغەز ناوی بردوون، لە دواین هەڵوێستیشیدا رایگەیاند: ئەگەر کۆبوونەوەی لوتکە لە تورکیا نەبووایە، بەشداری کۆبوونەوەکانی نەدەکرد.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket