riklam

لە ماوەی 24 سەعاتدا سێ کەشتی نەوتهەڵگر هێرشیان کراوەتەسەر

جیهان 10:45 PM - 2026-07-07
كەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەروی هورمز رۆیتەرز

كەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەروی هورمز

گواستنەوەی دەریایی لە گەرووی هورمز  جارێکی دیکە ڕووبەڕووی شەپۆلێکی نوێی ئاڵۆزی و هێرش بووەتەوە و  لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا، سێ کەشتی نەوتهەڵگر هێرشیان کراوەتە سەر.

بەپێی  دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا: کەشتییەکی دیکەی  نەوتهەڵگر لە کاتی تێپەڕبوونی لە گەروی هورمز هێرشی کراوەتە سەر.

دەشڵێت: کەشتییەکە لەڕێی درۆنێکی نەناسراوەوە پێکراوە و زیانی ماددی پێگەیشتووە، بەڵام هیچ بریندارێک یان زیانێکی ژینگەیی لێنەکەوتووەتەوە.

ئەم هێرشە، دوای هێرشێکی دیکە هات، کە کەشتییەکی گوازرەوەی غازی سروشتی بە ئامانج گرتبوو، کە بەهۆیەوە ئاگر لە ژووری بزوێنەرەکانیدا کەوتووەتەوە، بۆیە مەترسی تەقینەوەی کەشتییەکە هەبوو، هەروەها تاقمی کەشتییەکەش داوای بە هاناوەچوونیان کردبوو.

هاوکات، سەرچاوە ئەمنییە دەریاییەکان ڕایانگەیاندووە: کەشتییەکی دیکەی گوازەرەوەی نەوتی خاو لە نزیک کەناراوەکانی عومان کراوەتە ئامانج و زیانی بەرکەوتووە، بەڵام هۆکارەکەی هێشتا ڕوون نەبووەتەوە.

تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەم هێرشانە ڕانەگەیاندووە، بەڵام  لێپرسراوێکی ئەمریکی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، ئەمریکی ، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاماژە سەرەتاییەکان دەریدەخەن ئێران تەقەی لە دوو کەشتیی بازرگانی کردووە.

هاوکات، کۆمپانیاکانی نێوەندگیری دەریایی ئاماژە بەوە دەکەن : بەردەوامیی داخران و تێکچوونی کاتیی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز، بازاڕی کەشتییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکداوە و  ئامارەکان دەریدەخەن کە هاتوچۆی ڕۆژانەی کەشتییەکان لەم هەفتەیەدا لە نێوان 25 بۆ 40 کەشتی بووە، لە کاتێکدا پێش دەستپێکردنی گرژییەکان و جەنگ، تێکڕای هاتوچۆی ڕۆژانە نێزیکەی 125 کەشتی بووە.

ئەم پەرەسەندنە نوێیە ترسی گەورەی لە بازاڕەکانی فریاکەوتنی دەریاییدا دروستکردووە، بە شێوەیەک تێچووی بارکردنی کەشتییەکی گوازەرەوەی نەوتی خاو لە ناوچەی کەنداو بەرزبووەتەوە بۆ نێزیکەی 300 هەزار دۆلاری ڕۆژانە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket