riklam

بانکی ناوەندی پشکی دۆلاری گەشتیارانی کەمکردەوە

عیراق 03:50 PM - 2026-07-08
بانکی مەرکەزی راگەیاندنی بانکی ناوەندی

بانکی مەرکەزی

عیراق

بانکی ناوەندیی عیراق، چەند رێنماییەکی نوێی تایبەت بە ڕێکخستنی پشکی دراوی نەختینەی بیانی (دۆلار) بۆ گەشتیاران دەرکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی7ی2026، نووسینگەی راگەیاندنی بانکی ناوەندی لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی دەست PUKMEDIA کەوتووە، رایگەیاند: ڕێنماییە نوێیەکان بریتین لە دیاریکردنی سەقفی پشکی نەختیی دۆلار بۆ هەر گەشتیارێکی تەمەن پێگەیشتوو بە بڕی 2 هەزار دۆلاری ئەمریکی مانگانە، لەبری 3 هەزار دۆلاری پێشوو، ئەم بڕیارەش لە چوارچێوەی پەرەپێدانی بەڕێوەبردنی پڕۆسەکانی فرۆشتنی دراوی بیانی و بەرزکردنەوەی کارایی دابەشکردنی سەرچاوەکان دێت، بە جۆرێک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ باشترین پەیڕەوە بانکییە نێودەوڵەتییەکاندا.

هەر لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم رێوشوێنە لە چوارچێوەی کۆمەڵێک چاکسازیی رێکخستندایە کە بانکی ناوەندی جێبەجێیان دەکات، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی گەیشتنی دراوی بیانی بە دەستی هەمووان، ئەمەش بەشدار دەبێت لە سەقامگیرکردنی بازاڕی نەختینە و بەرزکردنەوەی کارایی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەم رێوشوێنە ئاسانکاری دەکات لە پرۆسەی جێبەجێکردندا، پاڵپشتی لە گۆڕانکاری بەرەو ئابووریی دیجیتاڵی دەکات و متمانەی کەرتی بانکی بەهێزتر دەکات بە شێوازێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی ئابووری وڵات بکات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket