riklam

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

جیهان 09:40 AM - 2026-07-08
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت PUKMEDIA

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە زیاتر لە 76 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، هۆکارەکەشی بۆ دەستپێکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەگەڕێتەوە.

بەپێی ماڵپەڕی (Oil Price)، یەک بەرمیل نەوتی برێنت دوو دۆلار و 33 سەنت بەرزتر بووە و بە 76 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی تەکساس دوو دۆلار و 19 سەنت بەرزبووە و بە 72 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بۆ دەستپێکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەگەڕێتەوە، کە شەوی رابردوو، ئەمریکا 80 پێگەی ئێرانی لە ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە بۆردومانکرد، پێشتریش سێ کەشتی لە گەروی هورمز هێرشیان کرابووە سەر.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئێران لە 28ی2ی2026، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە و گەیشتە 119 دۆلار، بەڵام لەگەڵ دانوستانی ئەو دوو وڵاتە لە پاکستان لە مانگی نیسان و دواتر رێککەوتنیان لە سویسرا، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و یەک بەرمیل نەوت بۆ 71 دۆلار دابەزی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket