riklam

زانکۆی سلێمانی بەشداری پڕۆگرامێکی نێودەوڵەتی لە تایلەند دەکات

جیهان 05:52 PM - 2026-07-08
پڕۆگرامی سەرکردایەتیی نێودەوڵەتی لە ناوەندی کۆنفڕانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNCC) راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی

پڕۆگرامی سەرکردایەتیی نێودەوڵەتی لە ناوەندی کۆنفڕانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNCC)

زانکۆی سلێمانی

دەرچوویەکی کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی، بەشداری پڕۆگرامی سەرکردایەتیی نێودەوڵەتی لە ناوەندی کۆنفڕانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNCC) لە بانکۆکی پایتەختی تایلەند کرد.

ئەم پڕۆگرامە لە لایەن رێکخراوی (VFRI) بۆ بەهێزکردنی تواناکانی سەرکردایەتی و گفتوگۆکردن لەسەر ئاستەنگە جیهانییەکان رێکخرابوو، داستان جەزا نامیق دەرچووی کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی، لە چەندین وۆرکشۆپ و پانێڵی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ دیپلۆماسی و هاوکاریی نێودەوڵەتیدا ئامادەیی هەبوو.

ئەم نوێنەرایەتیی و بەشدایکردنەش، دەرفەتێکی بەنرخ بوو بۆ ناساندنی باشی ئەکادیمیی زانکۆکە و دروستکردنی تۆڕی پێوەندیی جیهانیی و گواستنەوەی لێهاتووییەکان بۆ ناو کۆمەڵگەی ناوخۆیی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket